نابێت لە 10 خولەک زیاتر لە توالێت مۆبایل بەکاربهێنیت

یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

سبەی

یەکێک لەو دیاردانەى بەربڵاوە بەهۆى ئەوەى توالێتەکان ڕۆژئاواین، خەڵکانێک هەن لە توالێتدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن و ئەمەش وایکردووە کاتێکى زیاتر بمێننەوە.

بەپێى ئامارێک کە نۆردڤیپیئێن ئەنجامیداوە، لەسەدا 65ى 9 هەزار و 800 لەو گەنجانەى ڕاپرسییان لەگەڵدا ئەنجامدراوە، ئاماژەیان بەوەداوە کە مۆبایل لەگەڵ خۆیاندا دەبەن بۆ توالێت.

ئەو کەسانەى ڕاپرسیەکەیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە تەمەنى 26 بۆ 41 ساڵ بوون کە زۆرینەیان مۆبایل بەکاردەهێنن، لەدواى ئەوانیشەوە ئەو کەسانە هاتوون تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵ بووە، کە بە نەوەى زێت ناسراون.

بەپێى وڵاتەکان ڕێژەکە جیاوازى هەیە، بەشێوەیەک کەبەپێى ئەو ڕاپرسییە، لەسەدا 80ى ئیسپانییەکان لەکاتى چوونیان بۆ توالێت مۆبایل بەکاردەهێنن.

ئەم دەرەنجامە، پزیشکانى توشى نیگەرانى کردووە، بەوهۆیەوە دکتۆر ڕۆشینى ڕاج لە زانکۆى نیویۆرک دەڵێت: نابێت لە 10 خولەک زیاتر لە توالێت بمێنیتەوە. چونکە مانەوەى زیاتر لە توالێت دەبێتە هۆى توشبوون بە نەخۆشییەکانى کۆڵۆن و تەنانەت ئاستووربوونى دەمار و ناوچەى دەرچە.

هەروەها ئەو پزیشکە باس لەوەدەکات کە سەرقاڵ بوون بە شتێکى دیکەوە لە توالێت ناتەندروستە و هۆکارێک دەبێت بۆ توشبوون بەنەخۆشى دیکە و ژەهراوى بوون.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی