یەکەم حاڵەتی نەخۆشی داون 145 هەزار ساڵ لەمەوبەر بووە

#نیاندەرتاڵ#کۆنیشانەی داون#منداڵ
یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • بانگەشەی ئەوەی دەکرێت یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆنیشانەی داون لەنێو نیاندەرتاڵەکان دۆزراوەتەوە کە نزیکەی 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناوچوون و نیاندەرتاڵەکانیش زۆر ئاگایان لێ بوون و هاوکارییان کردوون.
Primary Asset

وێنە: میدیاکان

سبەی

تیمێکی توێژینەوە لە ئیسپانیا شیکارییان بۆ پارچەکانی کەلـلە سەرێکی بچوک کردووە کە هیی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بووە و 145 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاوە.

توێژەران ناوی تینا'یان لە منداڵەکە ناوە و دەرکەوتوە تێکچوونی بۆماوەیی لەو منداڵەدا بیندراوە.

لە ئەنجامی شیکارییەکەدا دەرکەوتووە منداڵەکە بە هۆی تێکچوونی بۆماوە لە گوێی ناوەوەدا توشی نەخۆشییەکی زگماکی بووە و ئەگەری زۆرە کێشەی بیستنی زۆر بووبێت و سەرسوڕانی لەگەڵ بووبێت.

بانگەشەی ئەوە کراوە نیاندەرتاڵەکان باش ئاگاداری یەکێک لەو ئەندامانەیان بوون کە لەو دۆخەدا ژیاوە و بەم هۆیەوە منداڵەکە توانیویەتی چەندین ساڵ بەردەوامی بە ژیانی بدات.

سەرپەرشتیاری توێژینەوە و مامۆستا لە زانکۆی ئاڵکاڵا، دکتۆر مێرسێدێس کاندی-ڤاڵڤێدەی بە دەیلی مەیلی ڕاگەیاندووە: "تاکوو ئێستا تەنها لە ڕێگای شیکاری ناوکەترشی DNAیەوە دەتواندرا حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆنیشانەی داون لە بە بەردبووەکاندا دەستنیشان بکرێت. بەڵام لە ڕێگای کارکردن لەسەر توێکاری گوێی ناوەوە ئەمەمان بۆ دەرکەوێت". 

ئەم بە بەردووە لە لە ئەشکەوتی کۆوڤا نێگرا لە ڤالێسنیا دۆزرایەوە کە لە 1929ەوە تاکوو 2017 کنە و پشکنین تیایدا بەردەوام بووە. 

توێژەران لەو ماوەیەی دواییدا شیکارییان بۆ ژمارەیەک لەو پاشماوانە کرد کە لە 1989 دۆزرانەوە و سێ بە بەردبووی دیکەیان دۆزییەوە کە پێشتر شیکارییان لەسەر نەکرابوو. 

تێڕوانینی باو بە جۆرێکە نیاندەرتاڵەکان نزیکەی 250 هەزار بۆ 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیابن. 

کۆنیشانەی داون

کۆنیشانەی داون لە تەمەنی کۆرپەلەیی لە سکی دایکدا توشی هەردوو ڕەگەز دەبێت. 

هۆکاری توشبوون بەو نەخۆشییە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کرۆمۆسۆمێکی دیاریکراو لە هاوتاکەی خۆی جیا نابێتەوە، لە کاتی کەمەدابوشبووندا گەمیتێک کرۆمۆسۆمێکی زیادە وەردەگرێت و لەو کاتەدا لە گەمیتەکەی دیکەدا کرۆمۆسۆمێک کەم دەکات. ئەمەیش لە کرۆمۆسۆمی 21دا ڕوو دەدات. 

لە کۆی هەر 800 بۆ هەزار لەدایکبوونێکدا یەک حاڵەتی توشبوون بە کۆنیشانەی داون دەبیندرێت. ئاماژە بەوە دەدرێت لەگەڵ هەڵکشانی زیاتری تەمەنی دایکدا، حاڵەتەکە زیاتر ڕوو دەدات. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی