لە گوندی سەرگەلێ بنكەیەكی هێزی پێشمەرگە بۆردومان كرا

#سوپای توركیا#لەشكركێشی#ئامێدی#دهۆك#پێشمەرگە
یەک ساڵ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بنكەیەكی هێزی پێشمەرگە لە گوندی سەرگەلێ  بۆردومان كرا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرچاوەی بۆردومانەكەیان ئاشكرا نەكردووە، هاوكات ئەو  ناوچەیە كەوتووەتە چوارچێوەی ئۆپراسیۆن و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا.
Primary Asset

سبەی

بنكەیەكی هێزی پێشمەرگە لە گوندی سەرگەلێ  بۆردومان كرا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرچاوەی بۆردومانەكەیان ئاشكرا نەكردووە، هاوكات ئەو  ناوچەیە كەوتووەتە چوارچێوەی ئۆپراسیۆن و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا.

نزار محەمەد، موختاری گوندی سەرگەلێ بەسبەی  ی وت "لە شیلادزێ بووم، تەلەفونێکمان بۆ هات وتیان ئاگرێک لەدەوروبەری خاڵێکی پێشمەرگە كەوتووەتەوە، هەر زوو گەیشتینە شوێنەکە، کە گەیشتین ئاگر لە دوو شوێن دروستبووە،  ئاگری شوێنێکمان کۆنتروڵ  کردووە و شوێنێکیان ماوە، بەڵام زانیاریم نیە کە دۆخی پێشمەرگەکان چۆنە، جارێ ئەوەش نازانرێت کێ ئەم کارەی کردوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری سبەی کەوتووە، لەئەنجامی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە پێشمەرگەیەک برینداربووە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێی مەترسی نیە.

مسعود بۆتی، جێگری تەندروستی ئامێدی بەسبەی وت: "تا ئەم ساتە هیچ بریندارێک بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی بە هۆی ئەو ڕووداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكەیان نەکراوە،  لەپەیوەندیداین تا بزانین دا چی ڕوویداوە".

ئا: عەمار عەزیز

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی