سبەی
دوای ئەوەی تۆیۆتا بڕیاریدا جۆری کراون لە ساڵی 2022 بهێنێتەوە بازارەکانی جیهان، بەڵام تەنها جۆری بەرزی (SUV)ی خستە بازارەوە، جۆری قەمەرەکەی تەنها لە بازارەکانی ژاپۆن هێشتەوە.
کۆمپانیای تۆیۆتا کە لەساڵی 1940 دامەزراوە هەمیشە یەکێک بووە لەو کۆمپانیانەی کە پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبیلەکانی جیهانن.
کراونیش یەکێکە لە بەرهەمەکانی تۆیۆتا،ئەم جۆرە لە تۆیۆتا کە لە ساڵی 1955 بەرهەم هێنراوە، یەکێکە لەو بەرهەمانەی تۆیۆتا کە زۆرترین تەمەنی هەیە و وە هەتا ئێستا بەردەوامە.
کراون یەکەم ئۆتۆمبیلی ژاپۆن بوو ڕەزامەندی لەسەر دراوە کە هەناردەی ئەمەریکا بکرێت لە ساڵی 1958 .
کراون نەک تەنها لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناوبانگی هەیە بگرە تا دەگاتە ووڵاتانی ئاسیا و هتد.
لە ژاپۆن پێشتر فرۆشێکی زۆری هەبوو بەڵام بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبیل و حەز کردنی ژاپۆنییەکان بە ئۆتۆمبیلی کارەبایی و یاخود ئۆمبیلی قەبارە بچوک ئەو ئۆتۆمبیلانەی بەنزین کەمتر سەرف دەکەن یاخود نرخیان هەرزانترە، وایکرد فرۆشتنی کراون دابەزێت لە ژاپۆندا بەشێوەیەک ئێستا پلەی 19 هەمین فرۆشی هەیە لەو ووڵاتەدا.
کێن ئەوانەی حەزیان لە کراون هەیە لە ژاپۆن؟
لە ژاپۆن زیاتر تەکسییەکانی ئەم جۆرە لە تۆیۆتا بەکاردێنن لەبەرگەورەی قەبارەکەی لە بەشی ناوەوە ، هەروەها ئۆتۆمبیلی پۆلیس ، لەگەڵ زۆربەی ئوتومبیلی دەزگا ڕەسمییەکان.
ئەو هەواڵانە چین لەسەر ئۆتۆمبیلی جۆری کراون هەن لەجیهاندا؟
یەکێک لەوانە بۆچی ژاپۆن ئەم ئۆتۆمبیلە لە جۆری قەمەرەکەی هەناردەی ناکات بۆ دەرەوەی ژاپۆن، یاخود دەڵێن تەنها سوکانی لای ڕاست بەرهەم دەهێنێت؟
هۆکاری نەناردی ژاپۆن بۆ ووڵاتانی تر یەکەم بە ئەوە دەگەڕێتەوە جگەلە تۆیۆتا زۆربەی کۆمپانیاکانی ئوتۆمبیلی ژاپۆن وە تەنانەت هی جیهانیش، جۆرە سیستەمێکیان هەیە کە بەپێی ناوچە و ووڵات جۆرەکانی ئۆتۆمبیل دیاری دەکرێن ، سنورداکردن و نەناردنە دەرەوەی کراون لە جۆری قەمەرە بۆ وڵاتانی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991 کە لە باتی کراون لێکزسی gs بەرهەم هێنا هەناردەی ووڵاتانی جیهانی کرد، لێکزس gs بووە شوێنگرەوی کراون لە ووڵاتانی تردا بە پێییەی چەندین مواسەفاتی لەیەک چوو لە ودوو جۆرەدا هەیە هەروەها ڵێکزسیش سەر بە کۆمپانیاکانی تۆیۆتایە.