سبەی
عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو مانگە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی ڕێگای گەشەپێدان کۆنوسیان واژۆکردووە، بەڵام نوێنەری هەرێمی کوردستان بۆ لیژنەی جێبەجێکردنی ڕێگەی گەشەپێدان دەڵێت، تا ئێستا حکومەتی عێراق بۆ گۆڕینی ڕێڕەوەکە وەڵامی نەداوەتەوە .
ڕێباز محەمەد بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە “سبەی” ڕاگەیاند، حکومەتی عێراقی تا ئێستا وەڵامی دواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی ڕێگای گەشەپێدان نەداوەتەوە، نازانرێت ڕێڕەوەکە دەگۆڕدرێت، یاخود بە هەمان نەخشەی پێشوو بەردەوام دەبێت.
هەرێمی کوردستان ترسی هەیە ڕێڕەوی ڕێگاکە بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوەکەی پێشتری و بە پارێزگای دهۆکدا تێنەپەڕێت.
بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان وتی:”بێگومان ڕێگری بۆ گۆڕینی ڕێرەوەکە هەیە و دژایەتی دەکرێت تا بە هەرێمی کوردستان تێنەپەڕێت".
ڕۆژی 23ـی ئایاری 2024، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشنیازەکەی هەرێمی کوردستان بۆ گۆڕانکاری لە نەخشەی ڕێگای گەشەپێدان قبوڵ کراوە و کۆنوسێکیان لەگەڵ عێراق واژۆکردووە.
ڕونیکردەوە، بە گوێرەی ئەو پێشنیازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژەکە پێشکەشی کردووە، زیاتر لە 32 کیلۆمەتر مەودای ڕێگەکە کورت دەبێتەوە، تێچووی کەمترە و لەڕووی ئاسایشەوە ناوچەکان ئارامترن.
بەپێی ئەو کۆنوسەی لە نێوان هەولێر و بەغداد واژۆکراوە، دەبێت نوێنەرێکی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەستبەکاربێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕێباز محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەر دیاریکردووە، بەڵام وەک ناوبراو وتی:”تا ئێستا دەستبەکارنەبووم”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بەمزوانە وەڵامێک لە حکومەتی عێراقییەوە وەربگرێت تا پێش دەستپێکردنی تەواوی کارەکان ڕێرەوی ڕێگاکە دیاری بکرێت و هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لە ڕێگای گەشەپێدان.
پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان
پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان پڕۆژەیه‌كی ستراتیژی و شاڕێگه‌یه‌كی ئابوورییه، وڵاتانی كه‌نداو له ڕێگه‌ی توركیاوه به ئه‌وروپاوه ده‌به‌ستێته‌وه، لە سەرەتادا پڕۆژەکە هەرێمی کوردستانی نەدەگرتەوە، بەڵام دواتر لە سەر داواکاری هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە پڕۆژەکەدا کرا.
پڕۆژەكە بە هاوبەشی هەریەك لە عێراق و توركیا و ئیمارات به‌یه‌كه‌وه كاری تێدا ده‌كه‌ن، بڕی 17 ملیار دۆلاری تێ دەچێت.
پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ و تا ساڵی 2050 تەواو ده‌كرێت، یەکەم قۆناغی پڕۆژەکە به‌نده‌ری گەورەی فاو دەبێت، به‌نده‌ره‌كه لە 2025 تەواو دەکرێت.
ئەم به‌نده‌ره دەبێتە گەورەترینی هاوشێوه‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، دەکەوێتە زالکی شەتولعەرەب کە ڕوبارەکانی دیجلە و فورات بەر لەوەی بڕژێنە ناو دەریا، لەوێ یەک دەگرنەوە.
ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان، ناونیشانی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كه‌یه له به‌نده‌ری گه‌وره‌ی به‌سره‌وه شاڕێگه‌یه‌كی وشكانی و ڕێگه‌یه‌كی ئاسن له‌و په‌ڕی باشووری عێراقه‌وه به‌ره‌و باكوور به شاره‌كانی دیوانییە، نەجەف، کەربەلا، بەغدا و موسڵدا هه‌ڵده‌كشێت به‌شێكی بچووكی ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای دهۆك و ده‌به‌سترێته‌وه به شاڕێگه‌كانی وشكانی و ئاسنی توركیاوه لە ڕێی ئیستانبوڵەوە ده‌گاته ڕۆتردام.
وڵاتانی كه‌نداو ده‌گه‌یه‌نێت به ئه‌وروپا
درێژی ڕێگه‌كه له سنوری عێراقدا 2000 كیلۆمه‌تره، سەرەتا پڕۆژەکە بە ناوی "نۆکەندی وشک" بوو بەڵام دواتر ناوی گۆڕدرا بە "ڕێگای گەشەپێدان". به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو 90 شۆسته یاخود له‌نگه‌رگه له خۆ ده‌گرێت.
عێراق ده‌بێته چه‌قی ڕێگه بازرگانییه‌كانی نێوان خۆرهه‌ڵات و وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا، بەراورد به نۆکەندی سوێس، تێچووی باره بازرگانییه‌كانی نێوان چین و ئەوروپا کەمده‌كاته‌وه، كاتێكی زۆریش بۆ خاوه‌ن بار و كه‌شتییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.