ترەمپ بۆ کامالا لە پڕێکدا خۆی کردە ڕەشپێست، کامالا بۆ ترەمپ قسەکانت بێڕێزییە بە ناسنامەکەم

یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
رێباز عەلی
Primary Asset

سبەی
دوای ئەوەی ترەمپ ڕایگەیاند، کامالا چەندین ساڵە هەر هیندی بووە نازانم بۆچی لە پڕێکدا بووە ڕەشپێست، کاردانەوەی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە و بە " بێڕێزی"یان دانا.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمەریکا و کاندیدی دیموکراتەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ، هاریس کامالا دوێنێ وەڵامی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکانی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا دایەوە، وتەکانی ترەمپی وەک هێرش بۆ سەر ناسنامەکەی و بێڕێزی پێکردنی ناوبرد.
هەر دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی نیشتمانی ڕۆژنامەنووسانی ڕەشپێستەکان کە لە شیکاگۆ سازکرابوو، پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا کامالا هاریس ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان بەڕاستی ڕەشپێستە یان ڕەگەزی خۆی وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاردەهێنێت؟
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا: کە کامالا هیندی بووە تا چەند ساڵێک لەمەوبەریش نەمزانیوە ڕەشپێستە و دواتر لەناکاو خۆی گۆڕیوە و بووە کەسێکی ڕەشپێست.
دوای ئەو وتانەی ترامپ مشتومڕی زۆر لێکەوتەوە، "کارین جان پیێر" سکرتێری ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی کە یەکەم ژنی ڕەشپێستە ئەم پۆستەی وەرگرتووە، وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە  ئەو هەڵوێستەی بە"سووکایەتیکردن" وەسفی کرد. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو لێدوانانە ڕقاوییە، سوکایەتیکردنە، وتیشی کەس مافی ئەوەی نییە بە کەسێک بڵێت کێیە. 
کامالا هارسیش لە وەڵامی قسەکانی ترەمپدا دەڵێت: گەلی ئەمریکا شایەنی باشترە" "ئێمە شایەنی سەرکردەیەکین کە لە جیاوازییەکانمان تێبگات و دابەشمان نەکات گوتیشی ترەمپ لە مێژە ناسنامەی ڕەگەزی نەیارەکانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
کامالا هاریس لە ولایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا لە دایک بووە لە دایکێکی بە ڕەچەڵەک هیندی و باوکێکی بە ڕەچەڵەک جامایکی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی