ژمارەی سەردانیکەرانی یادی "چلەی ئیمام حسێن" 2 ملیۆنی تێپەڕاند و پێشبینی 5 ملیۆن دەکرێت

#چلەی ئیمام حسێن#ئەربەعین#یونسکۆ
یەک ساڵ لەمەوپێش
رێباز عەلی
Primary Asset

سبەی
موسڵمانانی شیعە مەزهەب لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ یادی ڕۆژی “ئەربەعین” یان "چلەی ئیمام حوسێن" کە چل ڕۆژ دوای عاشورایە ڕوو لە کەربەلا دەکەن.
"مەجید میرە ئەحمدی"بریکاری وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی کۆمیتەی ناوەندیی ئەربەعینی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن سەردانکەر بۆ ئەنجامدانی سەردانەکەی ئەربەعین سنوری ئێرانیان بەرەو عێراق تێپەڕاندووە.
"ئەحمەدی" لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن و 200 هەزار سەردانکەر سنوری ئێرانیان تێپەڕاندووە بۆ ئەنجامدانی زیارەتی ئەربەعین کە زیاتر لە 450 هەزار سەردانیکەری بیانییان تێدایە کە زۆربەیان پاکستانین.
لەلایەکی تریشەوە وەزیری ناوخۆی عێراق عەبدول ئەمیر شەمەری، پێشبینی هاتنی نزیکەی 5 ملیۆن سەردانیکەر دەکات بۆ ناو عێراق، پێش دەستپێکردنی سەردانەکە ڕایگەیاندبوو، چوار دەروازەی سنوری وشکانی نێودەوڵەتی لە سنوری عێراق دەستنیشانکراون بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەرانی بیانی کە بەرەو عێراق دێن بۆ یادکردنەوەی ئەربەعین. 
بە وتەی سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەردانیکەرانی ئەربەعین "بە گەورەترین ماراسۆنی مێژوویی مرۆیی لە سەردەمی مۆدێرندا دادەنرێت"، بەو پێیەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا شاهیدی بەشداریکردنی ملیۆنان سەردانکەر بووە.
سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حسێن" لە ساڵی 2019 دا خرایە لیستی میراتی نامەعنەوی فەرهەنگی یونسکۆوە، بەو پێیەی ئەم سەردانە بە یەکێک لە گرنگترین پراکتیزە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەنرێت. لەو ماوەیەدا بە مەبەستی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن کاروانی سەردانکەران بەرەو شاری کەربەلا دەڕۆن و لەوێ کۆدەبنەوە ، مێژوی ئەم سەردانیکردنە دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر، ئەوەی گرنگە لە سەردانەکەدا ئەوەیە لە کەربەلا زۆربەی خزمەتگوزارییەکان بێبەرامبەر بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکرێت کە سەردانی ئەو مەزارگەیە دەکەن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی