ئەوەی لە مەکەدۆنیای باکوور سینگڵ بێت، دەبێت باج بدات بە حکومەت

#حکومەت#سینگڵ#باج#مەکەدۆنیای باکوور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • کریستیان میسکۆسکی، سەرۆکوەزیرانی مەکەدۆنیای باکوور بە ئاماژەدان بەوەی بە هۆی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر هاوسەرگیری ناکەن، ڕێژەی دانیشتووان لە ماوەی چوار ساڵدا 33 هەزار کەس کەمی کردووە، دەڵێت: "بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، لەوانەیە باج لە سەر کەسانی سینگڵ دابنێین".
Primary Asset

سبەی

کریستیان میسکۆسکی، سەرۆکوەزیرانی مەکەدۆنیای باکوور بە ئاماژەدان بەوەی بەهۆی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر هاوسەرگیریی ناکەن، ڕێژەی دانیشتووان لە ماوەی چوار ساڵدا 33 هەزار کەس کەمی کردووە، دەڵێت: "بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، لەوانەیە باج لە سەر کەسانی سینگڵ دابنێین".

کریستیان میسکۆسکی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵ و کۆچی بە لێشاو بۆ دەرەوە بوونەتە هۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی مەکەدۆنیای باکوور بە خێرایی کەم بکات. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێیان کردووە باج خستنە سەر ئەو کەسە پێگەیشتووانەیە کە سینگڵن و بە تەنیا دەژین.

میسکۆسکی بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بابەتە دەکەن، دەڵێت: "بە جدی بیر لەوە دەکەینەوە باج بخەینە سەر ئەوانەی هاوسەرگیری ناکەن".

سەرۆکوەزیرانی مەکەدۆنیای باکوور زۆر نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران و دەشڵێت: "لە ماوەی چوار ساڵدا ژمارەی دانیشتووانی وڵات 33 هەزار کەس کەمی کردووە".

کریستیان میسکۆسکی ئاماژە بەوە دەدات کە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار کەسە و ساڵی ڕابردوو 16 هەزار و 61 منداڵ لەدایک بووە و لە بەرامبەریشدا 20 هەزار و 201 کەس کۆچی دوایییان کردووە. 

هەروەک نیگەرانە لەوەی بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی منداڵانەوە لە چەند ناوچەیەک قوتابی دەست ناکەوێت، تاکوو لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی بخوێنێت. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی