مەسعود پزشکیان/ ئیرنا
سبەی
مەسعود پزشکیان، لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنیدا لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد، عێراق وڵاتێکی دۆستمانە و یەکەم سەردانم بۆ دەرە بۆ ئەو وڵاتە دەبێت، لە سەردانەکەمدا دەچمە مەزارگەی ئیمامی عەلی لە شاری نەجەف.
سەبارەی بە دۆخی ئابوری ئێران پزشکیان دەڵێت، وەک پسپۆڕان و ئابوریناسان دەڵێن پێویستمان بە 200 بۆ 250 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان هەیە بۆ بەدەستهێنانی 8٪ گەشەی ئابوری.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئەو پارەیە لەناوخۆدا هەمانە لە 100 ملیار دۆلار زیاتر نییە، بۆیە پێویستمان بە 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی هەیە، ئەوەش لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئێرانییەکانی هاندەرانەوە دێتە دی.
پزشکیان دەشڵێت، تاکە کێشەی ئێمە وەک ئێرانییەکان ئەوەیە، ئیمامی عەلیمان خۆشدەوێت بەڵام کردار و گوفتارەکانی وەک خۆی جێبەجێ ناکەین.
هەفتەی ڕابردوو محهمهد كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران له بهغداد ڕایگەیاند، مەسعود پزشكیان، سهرۆك كۆماری ئێران به سهرۆكایهتیی شاندێكی باڵای وڵات و لهسهر بانگێشتی فهرمی محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق، سهردانی بهغداد دهكات.
وتیشی، سهردانهكه سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژانی 11 و 12 و 13ـی مانگی ئهیلول دهبێت و هەرێمی کوردستان و بەسڕەش لەخۆیدەگرێت و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
مەسعود پزشکیان نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێرانە، لە خولی دووەمی چواردەیەمین هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێران کە بەهۆی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی لە 5ـی تەموزی 2024 بەڕێوەچوو، بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.