زانایان مەزەندە دەکەن تسونامیی زۆر گەورە ڕوو بدات و شەپۆلەکانی هێندەی باڵەخانە 20 نهۆمییەکان بەرز ببنەوە

#تسونامی#گۆڕانی کەشوهەوا#توانەوەی بەستەڵەکەکان
یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی ڕوودانی چەندین کێشە لە زەوی و یەکێک لەو کێشانەیش توانەوەی سەهۆڵی بەستەڵەکەکانە.
Primary Asset

سبەی

زانایان ئاماژە بەوە دەدەن بە هۆی توانەوەی سەهۆڵی بەستەڵەکەکانەوە تەنها لە 10 ساڵی دواییدا ئاستی ئاوی زەریاکان 3,8 سانتیمەتر بەرز بۆتەوە. 

زانایان نیگەرانن لەوەی لەوانەیە تەنها لە چەند خولەکێکدا ئاستی ئاوی زەریاکان بە ڕێژەی لە سەدا 100 بەرز ببێتەوە و شەپۆلی زۆر گەورەی تسونامی دروست ببێت.

شەپۆلەکانی تسونامی لە ئاکامی کارەساتە سروشتییەکانی وەک ڕۆچوونی زەوی، گڕکان و بومەلەرزە بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە ڕوو دەدات.

خێرایی شەپۆلەکانی تسونامی لە کاتژمێرێکدا لەوانەیە بگاتە 800 کیلۆمەتر و بە گەیشتنی شەپۆلەکانیش بە وشکانی، لەوانەیە هەموو ئەو شتانە لەناو ببات کە پێی دەگات.

بەرزبوونەوەی شەپۆلی تسونامییە زۆر گەورەکان دەگاتە 150 مەتر.

لە ئاکامی بومەلەرزەیەک کە بە گوڕی 9.3 بە پلەی ڕێختەر ئێندۆنیزیای هەژاند، تسونامییەک ڕووی دا کە شەپۆلەکانی بۆ 51 مەتر بەرز بوونەوە و زیانی بە 14 وڵات گەیاند.

ئەو تسونامییە پێنج هەزار و 900 کیلۆمەتر ڕێگەی بڕی و گەیشتە خۆرهەڵاتی ئەفریقا.

زانایان ئاماژە بەوە دەدەن بەردەوام بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی، دەبنە هۆی زیاتر توانەوەی سەهۆڵی بەستەڵەکەکان و بە هۆی بەردەوام جموجۆڵکردنی پلێتەکانی پێکهاتەی زەوییەوە هاوسەنگی هەسارەکە تێک دەچێت. 

بۆ نمونە جیابوونەوەی پارچەی گەورەی سەهۆڵی و خاک و کەوتنە ناو زەریاکان لە ناوچەیەکی وەک گرینلەند، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی تسونامی و کاتێکیش لە 16ی ئەیلولی 2023 پارچەبەردێکی هێندەی یەک یاریگا لە دورگەکە دابڕا و کەوتە ناو زەریا شەپۆلەکان تاکوو 60 مەتر بەرز بوونەوە.

هەروەها لێکەوتەکانی ئەو تەقینەوە بەهێزەی لە گەرووی دێکسن لە گرینلەند لە ڕوبەری 10 کیلۆمەتردا ڕووی دا، بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بوون.

وێڕای هەبوونی ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، تەواوی ئەو ڕووداوانە بوونەتە هۆی نیگەرانبوونی زانایان و مەزەندە دەکەن تسونامیی زۆر گەورە ڕوو بدات و شەپۆلەکانی هێندەی باڵەخانە 20 نهۆمییەکان بەرز ببێتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی