سبەی
عێراق دووەم وڵاتی هاوردەکاری کاڵای ئێرانییە، کە لە ( 40٪ ) ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و ئێران لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوەیە.
هەناردەی كاڵای ئێرانی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بۆ ناو خاکی عێراق، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە سەدا (٪١٣٠) زیادیکردووە . کە زۆرترین ڕێژەش بەر مەرزی پەروێزخان دەکەوێت.
علی ئەسغەر عەباس زادە، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای کرماشان بە ماڵپەڕی (مەهر) ی ئێرانی وت، بڕی ئەو کاڵایانەی کە نێردراون بۆ عێراق لە ڕێگەی خاڵە سنووریەکانی پارێزگای کرماشانەوە نزیکی سێ ملیۆن و 75 هەزار تەن کاڵان، بە بەهای دووملیار و 684 ملیۆن و 99 هەزار دۆلار.
بەقسەی ئەو بەڕێوەبەرە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمکاتە، رێژەی کەلووپەلە هەناردەکراوەکان بۆ عێراق بەرزبۆتەوە بۆ ( ٪130 )
عەباس زادە، ڕونیکردەوە ، بەهای گشتی کاڵای هەناردەکراو، لە مەرزی پەروێزخانەوە بۆناو خاکی عێراق بەتەنیا یەک ملیار و 611 ملیۆن و 744 هەزار دۆلارە. لەو کەلوپەلانەی کە بڕەکەی بە یەک ملیۆنو 301 هەزار و 382 تەن پێوانەدەکرێت. کە ئەوەش زۆرترین قەبارەی کەلووپەکانە کە لە سنوورەکانی ئەو پارێزگایەوە بۆ عێراق نێردراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا بەبەهای 434 ملیۆن و 697 هەزار دۆلار، بە کێشی 670 هەزار 615 تەن، لە ڕێگەی مەرزی خوسرەوی سەر بە پارێگای کرماشان، کەلووپەل نێردراوە بۆ عێراق.
جێی باسە قەبارەی بازرگانی ساڵانەی نیوان عێراق و ئێران، 10 ملیار دۆلارە، هەردوولا ئامانجیانە، ئاڵوگۆڕەکان بگەیەننە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە.