ئیی پارتی بۆ دژایەتیکردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە هەڵمەتێکی دەست پێکرد, پرۆسەکە بە دژی یەکگرتوویی تورکیا دادەنێت

#تورکیا#پرۆسەی ئاشتی#ئی پارتی#پەکەکە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • لە کاتێکدا سەرجەم پارتە بەهێزەکانی تورکیا پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە ڕاگەیاندووە کە حکومەتی تورکیا پێی دەڵێت "تورکیای بێ تیرۆر" و کوردانی باکور بە "کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری" ناوی دەبەن، ئیی پارتی کە پارتێکی جیابۆوەیە لە مەهەپە بە توندترین شێوە دژایەتی پرۆسەکە دەکات و بە "پرۆسەی ناپاکی" ناوی دەبات.
Primary Asset

سبەی

لە کاتێکدا سەرجەم پارتە بەهێزەکانی تورکیا پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە ڕاگەیاندووە کە حکومەتی تورکیا پێی دەڵێت "تورکیای بێ تیرۆر" و باکوری کوردستان بە "کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری" ناوی دەبەن، ئیی پارتی کە پارتێکی جیابوەوەیە لە مەهەپە بە توندترین شێوە دژایەتی پرۆسەکە دەکات و بە "پرۆسەی ناپاکی" ناوی دەبات.

یەکەم چالاکی ئیی پارتی لەبارەی پرۆسەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئابی 2025 لە ناوچەی عوسمان گازی لە شاری بورسا ئەنجام درا و چەندین دروشم لە دژی پەکەکە و ئاک پارتی دەسەڵاتدار دەگوترایەوە.

موسا دەرڤیشئۆغڵو بە توندترین شێوە دژایەتی خۆی بۆ ئەو لیژنەیە دەربڕی کە بڕیارە بۆ رەخساندنی زەمینەی یاسایی بۆ چەکدانانی پەکەکە لە پەرلەمان پێکبهێندرێت و دەڵێت: "ئێمە نابینە بەشێک لەو خەنجەرەی کە لە پشتی گەلەکەمان دەدرێت".

لای خۆیانەوە پارتی زافەر، پارتی تورکیای سەربەخۆ، پارتی رێگای نەتەوەیی، پارتی داد، پارتی ئاتا، پارتی بزووتنەوەی توران (پان تورکیزم) و پلاتفۆرمەکانی تورکە نەتەوەییەکان کە ژمارەیەک پارت و جوڵانەوەی نەتەوەیی توندی تورکی دژە کوردن پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکە ڕاگەیاندووە.

هەموو شتێک ژێربەژێر و بە نهێنی دەکرێت و پەرلەمان ئاگای لێ نییە

خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێش بەشداریکردنی بەرپرسانی ناوچەییەکانی جەهەپە بوو لە چالاکییەکەدا.

موسا دەرڤیشئۆغڵو داوای لە حکومەتی تورکیا کرد و دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی جەهەپە کرد دەستلەکار بکێشنەوە و گوتی: "ئەو لیژنەیەی بڕیارە لە پەرلەمان پێک بهێندرێت یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی تورک بە ئامانج دەگرێت. ئەوانەی دەیانویست 106 ساڵ لەمەوبەر گەلی تورک دابەش بکەن، هاتوونەتەوە مەیدانەکە".

سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی بانگەشەی ئەوەی کرد کە خەڵک چەواشە کراوە لەبارەی ئەو لیژنەیەی بڕیارە لە پەرلەمان پێک بهێندرێت، دەڵێت: "بەوە نییە ناو لەو پرۆسەیە نراوە تورکیای بێ تیرۆر، خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی یەکڕیزی نەتەوەیی و یەکگرتوویی وڵاتە. هەموو شتێک ژێربەژێر و بە نهێنی دەکرێت و پەرلەمان ئاگای لێ نییە".

ئامانجی لیژنەکە ناپاکیکردنە لە گەل و وڵات

موسا دەرڤیشئۆغڵو بانگەشەی ئەوەی کرد نزیکەی ساڵێکە هۆشداری دەدەن لەو پرۆسە نوێیە و دەڵێت: "هەر هەنگاونانێک بۆ ڕەوایەتیدان بە داواکارییەکانی پەکەکە و ئۆجەلان، دەبێتە بەڵای سەری تورکیا. ئامانجی ئەو لیژنەیە ناپاکیکردنە لە گەل و وڵات".

جگە لە ئیی پارتی کە پارتێکی نەتەوەیی جیابۆوەیە لە مەهەپە و بە هۆی کێشە ناوخۆییەکانیەوە ژمارەی کورسییەکانی لە 43 کورسییەوە کەم بووەتەوە بۆ 29 کورسی، سەرجەم پارتە سیاسییە بەهێزەکانی تورکیا، لەگەڵ ئەوەدان پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەر بکرێت و بڕیاریان داوە بەشداری لەو لیژنەیەدا بکەن کە بڕیارە بۆ ڕەخساندنی زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا پێک بهێندرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی