
یاریگای یانەی وەرزشی سلێمانی
سبەی
یانەی وەرزشی سلێمانی بەڵێی بۆ داوایەکی یانەی نەورۆز کردو یاریگاکەی پێدەبەخشێت.
ئەمڕۆ یانەی وەرزشی نەورۆز بەنوسراوی فەرمی داوای یاریگای یانەی وەرزشی سلێمانییان کرد، تاوەکو بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق یارییەکانیان لەسەر یاریگاکە ئەنجامبدەن.
یانەی وەرزشی سلێمانی ڕایگەیاند: بەبەڵێ وەڵامی داواکەی یانەی نەورۆزمان دایەوەو ئامادەین یاریگاکەمانیان بەپێی مەرج و رێنماییەکان پێشکەش بکەین.
