نیوەشەو ئەردۆغان 12 پارێزگاری لە پۆستەکانیان دورخستەوە

#ئەردۆغان#تورکیا#باکوری کوردستان
یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 12 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستانی لە پۆستەکانیان دور خستەوە و شوێنی کارکردنی سێ پارێزگاری گۆڕی و 13 پارێزگاری نوێی دەستنیشان کرد.
Primary Asset

ئەردۆغان

سبەی

بە پێی ئەو بڕیارنامەیەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاو کراوەتەوە، ئەردۆغان 12 پارێزگاری لە پۆستەکانیان دور خستووەتەوە و کردونی بە گەورە سەرپەرشتیاری مەدەنی و شوێنی کارکردنی سێ پارێزگاری گۆڕی و 13 پارێزگاری نوێی دەستنیشان کردووە.

لەنێو ئەو پارێزگایانەی بەر گۆڕانکارییەکە کەوتوون هەریەک لە پارێزگارانی پارێزگاکانی بەدلیس و شرنەخ لە باکوری کوردستان بەدی دەکرێن و ئەوانەی دیکەیش پێک دێن لە هەریەک لە پارێزگارانی کرشەهیر، بۆڵو، ئەماسیا، بوردور، کارامان، چۆروم، ساکاریا، گوموشخانە، ئارتڤین و مانیسا.  

بەپێی بڕیارەکە پارێزگاری کرککارەلی، بیرۆڵ ئەکیجی کراوەتە پارێزگاری شرنەخ و قائیمقایمی ناوچەی سانجاقتەپە لە ئیستانبوڵ، ئەحمەد قەرەکایا لە کراوەتە پارێزگاری بەدلیس.

هەروەها پارێزگاری ئوشاک کراوەتە هیی ئارتڤین، هیی ئسپارتا کراوەتە هیی گوموشخانە، چەند کەسێکی دیکەیش کە پێشتر قائیماقیم یان گەورەسەرپەرشتیاری مەدەنی بوون کراون بە پارێزگاری هەریەک لە کۆنیا، ئەماسیا، چۆروم، بوردور، کارامان، ئسپارتا، ساکاریا، کرکلارەلی، کرشەهیر، بۆڵو و ئوشاک. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی