سێ مەترسییە تەندروستییەکەی خواردنی رۆژانەی نانی سپی چین؟

#نانی سپی#خواردن
2 ڕۆژ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • جەستە بەخێرایی نانی سپی هەرس دەکات و دەیگۆڕێت بۆ گلوکۆز، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەناکاو و توندی شەکری خوێن. زۆر خواردنی پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەویەوە هەیە.
Primary Asset

نانی سپی

سبەی

نانی سپی یەکێکە لە خۆراکە بەناوبانگەکان کە لەگەڵ ژەمەکاندا دەخورێت، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی هەندێک کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی.

کاریگەرییە زیانبەخشەکانی خواردنی نانی سپی

  1. بەرزکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا

جەستە بەخێرایی نانی سپی هەرس دەکات و دەیگۆڕێت بۆ گلوکۆز، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەناکاو و توندی شەکری خوێن. زۆر خواردنی پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەویەوە هەیە. 

2- ریشاڵی کەمی هەیە و زیان بە تەندروستی ریخۆڵە دەگەیەنێت 

لە کاتی پرۆسەی دروستکردنی ئاردی سپیدا، بەرگی گەنمەکە لادەبرێت، کە دەوڵەندە بە ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان. ئەمانە یارمەتی رێکخستنی جوڵەی ریخۆڵە دەدەن و رێژەی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکەن.

شارەزایانی بواری خۆراک دووپاتی دەکەنەوە، خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵ، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و باشترکردنی تەندروستی هەرس.

 3- بەشدارە لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی 

یەک پارچە نانی سپی نزیکەی 73 کالۆری تێدایە، کەمی ریشاڵ و پرۆتینیش هەستێکی درێژخایەنی تێری نادات. ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ بڕێکی زۆرتر لە خۆراک بخوات، بۆ قەرەبووکردنەوەی هەستەکانی برسێتی و وردە وردە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و زیادبوونی مەترسی قەڵەوی.

چەند لێکۆڵینەوەیەک، خواردنی دانەوێڵەی پاڵاوتە، وەک نانی سپی، دەبەستنەوە بە زیادبوونی کێشی درێژخایەن، بە بەراورد بە دانەوێڵەی تەواو، کە یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێش.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی