هەشت راهێنەری بیانی سەرکردایەتی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
پوختە :
  • زۆرینەی یانەکان پەنایان بردوەتە بەر راهێنەری بیانی و هەشت یانە کە سیانیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن
  • بڕیارە سبەینێ هەینی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024-2024 بە بەشداریی 20 یانە و بە یارییەکی دهۆک و زەورا دەستپێبکات
Primary Asset

یارییەکی پێشوی هەردو یانەی دهۆک و شورتە

سبەی

پێش دەستپێکردنی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەشت راهێنەری پیشەگەری بیانی، سەرکردایەتی و راهێنان بە یانەکانی عێراق دەکەن.

بۆ وەرزی نوێی 2024-2025ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێ، زۆرینەی یانەکان پەنایان بردوەتە بەر راهێنەری بیانی و هەشت یانە کە سیانیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن، گرێبەستیان لەگەڵ راهێنەری پیشەگەری بیانی بۆ یانەکانیان کردوە و دەیانەوێت ئاستی پاڵەوانێتییەکە ببەنە قۆناغێکی پێشکەوتووترەوە، ئەوانیش:

جۆرڤان ڤیێرا، بەرازیلی، راهێنەری یانەی نەورۆز

ویسام رەزاق، قەتەری، راهێنەری یانەی قوە جەویە

هەیسەم شەعبان، میسری، راهێنەری یانەی مەرخ

ئەیمەن حەکیم، سوری، یانەی وەرزشی قاسم

مەسعود میراڵ، سویدی، یانەی وەرزشی دهۆک

تەڵاڵ بەلوشی، قەتەری، یانەی وەرزشی زاخۆ

پابلۆ گراندەر، ئیسپانی، یانەی وەرزشی مینا

ئەندریە باناتیچ، کرواتی، یانەی وەرزشی نەوتی بەسرە.

 

بڕیارە سبەینێ هەینی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024-2024 بە بەشداریی 20 یانە و بە یارییەکی دهۆک و زەورا دەستپێبکات.

یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای دهۆک دەستپێدەکات و پێش دەستپێکی یارییەکە، ژمارەیەک هونەرمەندی کورد و عەرەب بەشداریی لە مەراسیمی کردنەوەی وەرزی نوێ دەکەن.

لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق چوار یانەی هەرێمی کوردستان بەشداریی دەکەن کە بریتین لە یانەکانی (هەولێر، دهۆک، زاخۆ و نەورۆز).

 

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی