دوای لیست بوونی نرخی کۆینەکانی هامستەر بە چەند دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

#هامستەر کۆمبات#دراوی ئەلیکترۆنی
9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • کەمی نرخی کۆینەکانی هامستەر کۆمبات، بەکارهێنەرانی یارییەکە نیگەران دەکات. مامەڵەکردن بە دراوەکەوە لە بازاڕە ئەلکترۆنییەکانی جیهان دەستیپێکرد و بەپێی دوایین مامەڵەکان هەر 1000 کۆینێکی هامستەر بە 14,7 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
Primary Asset

هامستەر کۆمبات

سبەی

ڕۆژی 26ـی ئەیلولی 2024، "هامستەر کۆمبات" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە، لیست بوون(بوون بە پارەی ئەلکترۆنی)ـی کۆینەکانی یارییەکەی ڕاگەیاند.

دوای بڵاوکراوەکە، مامەڵەکردن بە دراوەکەوە لە بازاڕە ئەلکترۆنییەکانی جیهان دەستیپێکرد و بەپێی دوایین مامەڵەکان هەر 1000 کۆینێکی هامستەر بە 14,7 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

کەمی نرخی کۆینەکان، بەکارهێنەرانی یاری "هامستەر کۆمبات"ـی نیگەران کردووە و پێیان وایە ئەو نرخە زۆر کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئەواندا نییە.

تائێستا هامستەر بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی نرخی کۆینەکانیەوە بڵاونەکردووتەوە، هیچ هیوایەکیشی بە بەکارهێنەران نەداوە کە لە داهاتودا لەگەڵ زیادبوونی مامەڵەکاندا نرخی کۆینەکان بەرز ببنەوە. 

هامستەر کۆمبات چییە؟

هامستەر کۆمبات یارییەکی ئەلیکترۆنییە لە رێگەی تێلێگرامەوە دادەبەزێندرێت. بەکارهێنەر لە رێگەی دەستلێدان (کلیککردن)ـی بەردەوام لەسەر یارییەکە لە شاشەی مۆبایلەکەیەوە، کۆین کۆدەکاتەوە.

بەپێی دوایین داتاکان، ژمارەی بەکارهێنەرانی یاریی هامستەر گەیشتووەتە زیاتر لە 300 ملیۆن کەس، یارییەکە لە 25ـی ئاداری ئەمساڵ دروستکرا، لە مانگی ئایاردا زیاتر بڵاوبووەوە و گەیشتە 100 ملیۆن بەکارهێنەر.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی