ئوتۆمبێلێکی پۆلیسی دانیمارک لە نزیک باڵوێزخانەی ئیسرائیل
سبەی
باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هێرشی کراوەتە سەر و سویدیش ڕێوشوێنی توندی لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل گرتەوەتەبەر.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوو تەقینەوە لە نزیک باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە باکوری شاری کۆپنهاگن ڕویانداوە ، بەوتەی پۆلیسی دانیمارکیش هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویدیش، پۆلیسی ئەو وڵایە لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئیسرائیل لەو وڵایە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ئەگەری ڕودانی هەر هێرشێک بۆسەر باڵوێزخانەکە.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ وڵاتێک و لایەنێک، ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتوە بەڵام هاوکاتە لەگەڵ زیاتربوونی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل و ئێران.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ئێران به سه‌دان موشه‌كی بالیستی هێرشیكرده‌سه‌ر ئیسرائیل و هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو وڵات و ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئێران ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌مان بداته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وێرانكردنی به‌رفراوان و گشتگیری ژێرخانه‌كه‌ی بكات".
مه‌سعود پزشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌شێكی بچووكی تواناكانی ئێرانه.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی هێرشەکە دەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕی سبەی.بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی هێرشەکە دەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕی سبەی.