سبهی
مەلا محەمەدی کۆیە ناسراو بە "مەلای گەورە" کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە، لە ساڵی 1876 لە کۆیە لەدایکبووە، زانا و شاعیر و ڕاڤەکاری قورئان و چاکساز و ڕەخنەگر بووە، خاوەنی هزرێكی ڕوون و ڕۆشنبیرییهکی تەواو بووە.
مهلای گهوره لە ژیانیدا چەندین کاری کردووە، لەوانە: وانەوتنەوە بە فەقێیان، دادوهری، کاری میری، تا ئەندامەتیی ئەنجومەنی دامەزراندنی عێراق.
لە ساڵی 1928ـدا بە تەواوی دەستبەرداری ھەموو کاروبارێکی میریی بوو، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ وانەوتنەوە و نوسینی کتێب. ساڵی 1924 نەجیبەی کچی خۆی ناردووەتە مەکتەب لە کۆیە لەگەڵ کوڕان تا بخوێنێت، کە یەکەم کچ بووە لە کوردستان و عێراق لە مەکتەبی تێکەڵ بخوێنێت کە ئەوکات مەکتەبی تایبەت بە کچان نەبووە.
مهلای گهوره، دوای حاجی قادری كۆیی یهكهمین مهلای شاعیر بووه، ئهوهنده گرنگیی به یهكسانیی نێر و مێ له ژیان و خوێندن و ههموو بوارهكانی كۆمهڵایهتی و ئابوریی دابێت و بهشێكی دیوانهكهی بۆ تهرخان كرد بێت.
بەردەوام دژی ھەموو ئەو مەلایانە بووە کە دژی پێشکەوتن بوون و ھەوڵی چاندنی تۆوى خورافەيان داوه لە مێشکی خەڵکدا، بە تایبەت ئەوانەی ھەوڵیانداوە ئايين بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆيان بەکاربھێنن، کە ھەوڵیانداوە خەڵک بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن و بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆیان بەکاریانبھێنن و بیانکەنە دەروێش و موریدی خۆیان.
مەلای گەورە لە 12/10/1943ـدا لە کۆیە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی دەروێش خدر لە کۆیە بە خاکسپێردراوە.