بۆ دابەشکردنی بەنزین سیستمی تاک و جوت لە هەولێر سەرهەڵدەداتەوە

#بەنزین#تاک و جووت#قەیرانی بەنزین
9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێریش بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە سیستمی تاک و جووت بۆ پێدانی بەنزین بە ئۆتۆمبێلی کرێ پەیڕەو بکرێت.
Primary Asset

خۆپیشاندانی شۆفێرانی تاکسی دژی کەمی و گرانی نرخی بەنزین لە هەولێر / فۆتۆ: ئەرشیف

سبەی

بۆ فرۆشتنی بەنزینی 750 دیناری بە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی کرێ (تەکسی و پاس) لە هەولێر، سیستمی تاک و جووت پەیڕەو دەکرێتەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە دووبارە قەیرانی کەمی بەنزینی حکومی بە نرخی 750 دینار لە هەولێر سەریهەڵداوەتەوە و شۆفێران ماوەیەکی زۆر نۆرە دەگرن بۆ دەستخستنی بەنزین، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێریش بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە سیستمی تاک و جووت پەیڕەو بکرێت.

بۆ دابینکردنی بەنزینیش لە هەولێر تەنها دوو بەنزینخانە تەرخانکراوە یەکێکیان لە گەڕەکی هەولێری نوێ و ئەوەی دیکەیان لەسەر رێگای هەولێر بۆ مەخمورە، و هەر بەنزینخانەیەکیش رۆژانە تەنها 36 هەزار لیتر بەنزینی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەسەر شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی پاس و تاکسیدا بە سیستمی تاک و جووت دابەشی بکات، بە جۆرێک ئەو ئۆتۆمبێلە کرێیانەی کە کۆتایی ژمارەکەیان جووتە ئەمڕۆ بەنزینیان پێدەدرێت و سبەینێیش ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی کۆتایی تابلۆکەیان تاکە بەنزین وەردەگرن. 

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاوی کردوەتەوە: ئەمڕۆ دوو بەنزینخانە، بەنزینی حکومی پاڵپشتی کراو بە نرخی 750 دینار دەدەن بە شۆفێرانی پاس و تەکسی، بەپێی ژمارەی تاک و جووت.

لەئێستادا یەک لیتر بەنزین نۆرماڵ لە بەنزیخانەکانی هەرێمی کوردستان بە 925 دینار و جۆرەکانی دیکە گرانترن، بەڵام چەند بەنزینخانەیەک بە نرخی 750 تا 825 دینار بەنزینی نۆرماڵ دەفرۆشن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی