سبەی
شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا هۆشداریی بەو کەسانە دەدەن کە بەکارهێنەری ئامرازەکانی زیرەکی دەستکردن کە نابێت زانیاریە کەسییە تایبەتەکان هاوبەشی پێبکەن لەگەڵ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد.
بەپێی سایتی زە سەنی بەریتانی، شارەزایانی بواری ئەمنی و تەکنەلۆژیا ڕێنمای دەدەن بە بەکارهێنەرانی ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد، هەروەها ئەو کەسانەی ئەپڵیکەیشنەکانی وەک (CHAGPT) بەکاردەهێنن، کە زۆر وریابن لەکاتی بەکارهێنان و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو ئامرازانە هەروەها هۆشدارییان داوە لە مەترسییەکانی هاوبەشکردنی زانیاریی وردو و کەسییەکان لەگەڵ ئەو ڕۆبۆتانە.
جەیمس مەککویگان، پسپۆڕی ئاسایش لە کۆمپانیای (Know Be4) دەڵێت: کاتێک باس لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی سیسیتمی زیرەکی دەستکرد و چاتبۆت دەکرێت، گرنگە بزانیت کە زانیارییەکانتان لەلایەن کۆمپانیاکە پرۆسە دەکرێن و دواتر بەکاردەهێنرێن بۆ راهێنان پێکردنی ئامێرەکان.
جەیمس مەککویگان دەڵیت: لانی کەم پێنج ڕاستی هەیە کە نابێت لەگەڵ ڕۆبۆتەکانی زیرەکیی دەستکرد (AI) هاوبەشی بکەیت وەکو (زانیاری کارتی بانکیی، ناونیشان، ناو، ڕۆژی لەدایکبوون و ژمارەی ناسنامە).
ئاماژەی بەوەکرد، هەر زانیارییەک کە لە چاتەکەدا دایدەنێیت یان دەینووسیت نابێت زانیاری هەستیار یان تایبەتی تێدابێت و باشترە زانیاری گشتی بەکاربهێنرێت، یان ناوی ساختە و زانیاری پێشوەختە بەکاربهێنن".
پۆڵ بیشۆف، داکۆکیکاری تایبەتمەندی بەکاربەران لە کۆمپانیای (کۆمپاریتێک) دەڵێت: یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ ئەوەی لەکاتی بەکارهێنانی چاتبۆتەکاندا سەلامەت بمێنیتەوە ئەوەیە کە وا پیشان بدەیت کە گفتوگۆکانت بەهیچ شێوەیەک تایبەت نین، چونکە هەر زانیاریەک لەگەڵAI هاوبەشی پێدەکەیت لەوانەیە زیادبکرێت بۆ بەشێکی تری سیستمەکە کە دواتر چاتبۆتەکە بەکاری دەهێنێت و لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکەدا هاوبەشی دەکات.