دەنگدەرێک لە ڕۆژی دەنگدان لە 10/20
سبەی
ڕێژەی بەشداریکردن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان لە سەدا 72 بوو کە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 رێژەی بەشداریکردن 13٪ زیادیکردوە، لەم ڕاپۆرتەدا ڕێژەی بەشداریکردن لە سەرجەم شەش خولەکەی پەرلەماندا ڕوندەکەینەوە:
خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان 1992
یەکەم ئەزمونی هەڵبژاردنەکان بوو لە هەرێمی کوردستان کە بەپێی یاسای ژمارە یەکی بەرەی کوردستانی لە 19ی ئایاری 1992 ئەنجامدرا و تێیدا 967 هەزار و 229 دەنگدەر بەشداریان کرد.
هەڵبژاردنەکە بە سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی بەڕێوەچوو، کە بەهۆی هەبوونی بەربەستی هەڵبژاردنەوە تەنیا لیستەکانیی پارتی دیموکراتی کوردستان و(یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و زەحمەتکێشان) هاتنە ناو پەرلەمان و لە کۆی 105 کورسی هەریەکە لە پارتی و یەکێتی 50٪ کورسییەکانیان بەرکەوت.
هەڵبژاردنی ساڵی 1992 وەک یەکەم ئەزمونی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان سەیردەکرا، هاوڵاتیان بە جۆش وخرۆشەوە بەشداریان تێدا کرد و ڕێژەی بەشداریکردن 87.40٪ بوو.
خولی دووەمی پەرلەمانی کورستان 2005
هەرچەندە بەپێی یاسا دەبوو هەموو چوار ساڵێک جارێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت بەوپێیە دەبوو لە ساڵی 1996 هەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجامبدرێت بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە دووی ئازاری 1994 نەتوانرا ئەوە بکرێت و هەرێمی کوردستان بەسەر دوو زۆنی زەرد و سەوزدا دابەشوو.
به‌ڵام دواجار به‌هۆی رێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی واشنتن له‌ساڵی 1998، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كی گرته‌وه. لە چواری تشرینی یەکەمی 2002 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه گرێدرا.
لە ڕۆژی 30 کانونی دووەمی 2005 هەڵبژاردنی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کورستان بەڕێوەچوو، كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو كه‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌كوردستان و عێراق ئه‌نجام درا.
له هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 13 لیستی جیاواز به‌شداریان لكرد كه به‌سیستمی (نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو. تیایدا ملیۆنێک و 753 هەزار و 919 كه‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له كورد و توركمان و كلدان و ئاشوری و موسلمان و مه‌سیحی و ئیزیدی به‌شداریان تێدا كرد.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 105 ئه‌ندام بۆ 111 ئه‌ندام به‌رزكرایه‌وه و ڕێژەی بەشداریکردن 75.60٪ بوو.
خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان 2009
هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە 25ی تەموزی ساڵی 2009 بەڕێوەچوو کە هاوکات لەو ڕۆژەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم بەشێوەیەکی راستەوخۆ ئەنجامدرا.
لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان 24 لیست بەشداری هەڵبژاردنیان کرد بۆ کێبڕکێ لەسەر 111 کورسی و تێیدا 11 لیست توانیان ڕێژەیی یاسایی بەدەستبهێن و بچنە پەرلەمان.
ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا جیاوازتر بوو لەوانەی پێشتر، دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان بوو کە بە بەدەستهێنانی زیاتر لە سەدا 23ی دەنگەکان، 25 کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا.
لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستاندا، ڕێژەی بەشداریکردن 74.5٪ بوو.
خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان 2013
رۆژی 21ی ئەیلولی 2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سیستەمی نیمچه‌كراوه به‌رێوه‌چوو، تیایدا 31 لیست به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوو سه‌ره‌نجام 17 لیست توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.
لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کورستان‌دا ڕێژەی بەشداریکردن 73.90٪ بوو.
خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2018
لە ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەو هەڵبژاردنەدا ملیۆنێک و 845 هەزار و 979 کەس بەشداریان کرد و ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە 59٪ بوو.
لەو هەڵبژاردنەدا 29 لیست بەشداری هەڵبژاردنیان کرد و لە ئەنجامدا 16 لیست توانیان کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن.
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 2024
رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سیستەمی فرە بازنەیی بەرێوەچوو، بە وتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا 72٪ بوو.
لەم هەڵبژاردنەدا کە لەجیاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کرد و، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 كەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
بەوتەی ئەیسەر یاسن، وتەبێژی میدیایی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دوای جیاکردنەوە %98 ی دەنگەکان، لە پارێزگای هەولێر ڕێژەی بەشداریكردن %74 ، سلێمانی %65، دهۆك %78 و هەڵەبجە %69 بووە.