نەیمار دەچێتە ریزی تیمەکەی میسییەوە

#نەیمار#میسی#سوارێز#هیلال#ئینتەر مەیامی
10 مانگ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەجێهێشتنی ریزەکانی یانەی هیلالی سعودی و پەیوەندی کردن بە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمەریکی و یاریکردن هاوشانی لویس سوارێز و لیۆنێل میسی، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە میرکاتۆی زستانە رۆژەڤی سەرەکییە
Primary Asset

مێسی - نەیمار - سوارێز، وێنەی گریمانەیی

سبەی

گفتوگۆی نێوان ئینتەر مەیامی و هیلالی سعودی بۆ گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بۆ ریزی تیمەکەی مێسی دووبارە سەرهەڵدەداتەوە، ئەگەر هەیە دوای زستان تیمەکەی (MSN) یەکبگرنەوە.

ژمارەیەک سەرچاوەی جیاوازی رۆژنامەوانی بڵاویان کردەوە: بەجێهێشتنی ریزەکانی یانەی هیلالی سعودی و پەیوەندی کردن بە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمەریکی و یاریکردن هاوشانی لویس سوارێز و لیۆنێل میسی، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە میرکاتۆی زستانە رۆژەڤی سەرەکییە و دانوستانەکان لەوبارەیەوە دەستیان پێکردووە.

سایتی (InterMiami Zone) سەبارەت بە گرێبەستی ئینتەر مەیامی لەگەڵ نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و گواستنەوەی لە ریزەکانی یانەی هیلالی سعودییەوە مەحاڵ نییە، بەڵام گرێبەستێکی قورسە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا ئینتەرمەیامی سێ کورسیی چۆڵە، بۆیە ئەگەر نەیمار رازی بێت بە مووچەیەکی کەمتر لەوەی ئێستا لە سعودیە وەری دەگرێت، رێگاکە ئاسانتر دەکات بۆ ئەوەی نەیمار هاوشانی سوارێز و میسی لە خولی ئەمەریکی یاری بکات.

راپۆرتی سایتە ئەمەریکییەکە ئەوەی تێدا هاتووە: ئینتەر مەیامی پارەی زۆر ناداتە گرێبەستی یاریزانان، بەڵکو ئامانجێتی ئەو یاریزانانە بگوازێتە ریزەکانی کە بێبەرامبەر گرێبەست دەکەن، یان بە نرخی کەم دەچنە ریزی یانەکەوە.

هاوینی ساڵی 2023، نەیمار داسیلڤای بەرازیلی بە گرێبەستێکی گرانبەها و تا ساڵی 2027 رووی کردە یانەی هیلال، بەڵام بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە نەیمار تەنها شەش یاری لەگەڵ یانە سعودییەکە کردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی