مستەفا فەهمی لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

#مستەفا فەهمی#حسێن فەهمی#هونەرمەند#میسر
9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ئەکتەری ناسراو و ناوداری میسری، مستەفا فەهمی دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد
Primary Asset

سبەی

هونەرمەند و ئەکتەری ناوداری میسری مستەفا فەهمی لە تەمەنی 82 ساڵیدا و بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی شەرقولئەوسەتی فەرمی بڵاوی کردەوە: ئەکتەری ناسراو و ناوداری میسری، مستەفا فەهمی دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

مانگی ئابی رابردوو، فەهمی گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی قاهیرەی پایتەختی میسر، بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لابردنی گرێی شێرپەنجەیی کە لەسەر مێشکی دروست ببوە، دواتر بەهۆی نەخۆشییەکەوە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەردەوام لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

مستەفا فەهمی، برای ئەکتەری گەورەی میسری حسێن فەهمییە، مانگی ئابی ساڵی 1942 لە بنەماڵەیەکی خانەدان لە دایک بووە، بەشی وێنەگرتنی لە پەیمانگای سینەمای قاهیرە تەواوە کردووە، یەکەم کاری هونەریی وەک یاریدەدەری وێنەگر بووە لە فیلمی (شازادەی خۆشەویستی من) لە ساڵی 1974، دواتر لەگەڵ ئەستێرەی میسری سوعاد حوسنی لە هەمان ساڵ کارێکی هونەری کردووە بەناوی (کوا هۆشم) بەرهەمهێناوە.

لەماوە پەنجا ساڵی رابردوودا بەشداریی چەندین کاری هونەریی و سینەمایی کردوە و ئەستێرەیەکی دیاری هونەری میسر بوو.

دوایین کاری هونەریی مستەفا فەهمی هەردوو فیلمی سەراب و دانیشتوانی ئەشکەوت بووە، کە سەرەتای ئەمساڵ لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش کران.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی