سبەی
راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، کلیان ئێمباپێ ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، نایەوێت یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات بە راهێنەرایەتی دیدییە دیشامپ.
ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکهاتەی هەڵبژادەی فەڕەنسا دورخرایەوە بۆ یارییەکانی داهاتووی نەتەوەکانی ئەوروپا.
دیشامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە کاتی ئاشکراکردنی پێکهاتەی تیپەکەی ڕایگەیاند، گفتوگۆم لەگەڵ ئێمباپێدا کردوە، ئەو ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و بڕیاری بەشداری پێنەکردنی تەنیا بۆ ئەو چەند یارییەی داهاتووە.
ڕۆژنامەی "میرەر"ی بەریتانی لە رۆژنامەنوسی وەرزشی (ڕۆمان مۆلینا)وە گواستویەتییەوە، بڕیارەکەی دیشامپ کۆتایی بە یاریی نێودەوڵەتی ئێمباپێ دەهێنێت لە تەمەنێکی کەمەوە. کە ئەو یاریزانە حەزناکات لەم دۆخەدا یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتەوە.
ئەوە بۆ دووەم جارە لەسەریەک هێرشبەرە 25 ساڵەکەی ڕیاڵ مەدرید، لە یاریی هەڵبژاردەکەی ئامادە نابێت، کە لە دواین یاریی فەڕەنسا بەرامبەر بەلجیکا ئامادە نەبوو.
کلییان ئێمباپێ، لە تەمەنی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئاستێکی نمونەیی پێشکەشکردوە، یەکەم دەرکەوتنی بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانییەوە لە ساڵی 2017 بوو، ئێستا ژمارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانی گەیشتونەتە 86 یاری و 48 گۆڵیشی تۆمارکردوە، بە جۆرێک ڕیزبەندی سێیەم باشترین گۆڵکارانی وڵاتەکەی گرتوە بە درێژایی مێژوو، هەروەها لە ساڵی 2018 جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەدەستهێنا.