هێدسێتێک بۆ رێگریی کردن لە دەنگەدەنگ

#هێدسێت#ژاوەژاو#دەنگە دەنگ
7 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • هێدسێتێە نوێیەکە بەجۆرێکە دەتوانێت خۆی بارگاوی بکاتەوە و کێشەی دەنگەدەنگ و ژاوەژاویش چارەسەربکات، لەگەڵ ئەوەشدا نابێتە رێگر بۆ گفتوگۆکردن لە نێوان بەکارهێنەرانیدا
Primary Asset

هێدسێتەکەی کۆمپانیای ئێم3

سبەی

لە سەرانسەری جیهاندا ملیۆنان کەس بەدەست دەنگەدەنگ و ژاوەژاوی شوێنی کارکردنەوە دەناڵێنن. بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کۆمپانیایەکی بواری سەلامەتی هێدسێتێکی داهێناوە کە دەتوانێت رێگربێت لە دەنگەدەنگ و ژاوەژاو لەهەمانکاتدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ گفتوگۆکردن. 

ئەو کەسانەی بێزارن لە دەنگەدەنگی شوێنی کارکرکردن جۆرە جیاوازەکانی هێدسێت بەکاردەهێنن، بەڵام ئەو هێدسێتانە رێگری لە بیستنی هەموو دەنگێک دەکات لە نێویاندا دەنگی هاوکارەکانیشیان، لە کاتێکدا لە جێگای کارکردن زۆرجار کارمەندان و کرێکاران پێویست دەکات لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ بکەن، ئەو جۆرە هێدسێتانەش رێگر دەبن لە گفتوگۆکردن، بۆیە کۆمپانیایەکی بواری سەلامەتی و تەکنەلۆژی چارەسەری بۆ ئەو کێشەیە دۆزیوەتەوە.

کۆمپانیای ئێم-3 (M3)ی ئەمەریکی، هێدسێتێکی پەرەپێداوە کە دەتوانێت خۆی بارگاوی بکاتەوە و کێشەی دەنگەدەنگ و ژاوەژاویش چارەسەربکات، لەگەڵ ئەوەشدا نابێتە رێگر بۆ گفتوگۆکردن لە نێوان بەکارهێنەرانیدا. 

هێدسێتەکەی کۆمپانیای ئێم-3 ناوی لێنراوە (The Peltor WS Alert XPV Headset) و دەتوانێت رێگربێت لە دەنگەدەنگ، لەهەمانکاتدا هێدفۆنیک و مایکرۆفۆنێکی تێدا جیگیرکراوە، بەو شێوەیە بەکارهێنەران دەتوانن لەگەڵ یەکدی گفتوگۆبکەن و گوێیان لە یەکتربێت لە رێگای بلوتوسەوە، بەبێ ئەوەی دەنگەدەنگی دەرەوە رێگربێت لە تێگەیشتنیان لەیەکتر.

‌هێدسێتەکە خۆی بارگاوی دەکاتەوە و هەرگیز بێ وزە (شەحن) نابێت. کریس گۆرالسکی، سەرۆکی کۆمپانیای سەلامەتی 3M دەڵێت: بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی تایبەت بە ناوی پاوەرفۆیل، "رووناکی دەرەوە و ناوەوە دەگۆڕێت بۆ وزەی پاکی بەردەوام" بۆ بارگاویکردنەوەی باتری هێدسێتەکە.

نرخی یەک دانە لە هێدسێتەکەی کۆمپانیای M3 نزیکەی 400 دۆلارە و لە یەکەم مانگی خستنەڕووی لە بازاڕدا بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار، لەو هێدسێتانەی فرۆشتووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی