هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد

#هونەرمەند#زاهیر عەبدوڵڵا#هەولێر#نواندن#شانۆ#دراما
8 مانگ لەمەوپێش
ئەرسەلان ڕەحمان
پوختە :
  • هونەرمەندی بواری دراما و نواندن، زاهیر عەبدوڵڵا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.
Primary Asset

سبەی

هونەرمەندی بواری دراما و نواندن، زاهیر عەبدوڵڵا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.

زاهیر عەبدوڵڵا خدر، لە 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لەدایکبووە. لە 1972ەوە بە بەشداریکردنی لە شانۆگەری "ئەنجامی پوڵپەرستی" ڕووی لە هونەر کردووە.

لە ماوەی ژیانی هونەریدا، بەشداری سەدان کاری هونەری و دراما و شانۆ و فیلمی سینەمایی کردووە.

جگە لە نواندن، لە نوسینیشدا خاوەن قەڵەمێکی بە بڕشت بووە و کۆمەڵە چیرۆکێکی بە ناوی "خەرەند" بە چاپ گەیاندووە.

لە دوای ڕاپەڕین، وەک کەسایەتییەکی هونەری لە میدیای کوردیدا خزمەتی کردووە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کەناڵی گەلی کوردستان و وێڕای بەرنامەی تەلەڤزیۆنی لە چەند کارێکی هونەریدا بەشداری کردووە.

لە 2007 بووەتە بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی ھەولێر و ماوەی شەش ساڵ لەم پۆستەدا خزمەتی کردووە.

لە 2019دا کتێبی بیرەوەرییەکانی بە ناونیشانی "تەیراوە هەر بە پیاسە" بڵاوکردووەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی