وەتسئەپ .. نامەی دەنگی دەکات بە نوسین

#وەستئەپ#نامەی دەنگی#ئەندرۆید#ئای ئۆ ئێس
7 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
Primary Asset

سبەی

وەتسئەپ پلانی هەیە بەم نزیکانە تایبەتمەندیی کردنە نوسینی نامەی دەنگی بۆ پلاتفۆرمەکەی زیاد بکات. ئەو تایبەتمەندییە گفتوگۆکردن لە نێوان بەکارهێنەرانیدا ئاسانتر دەکات.

وەکو بڵاوکراوەتەوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە تایبەتمەندییەکە هەفتەی داهاتوو بۆ سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت و بەکارهێنەران دەتوانن سودی لێ ببینن.

بەردەستبونی ئەو تایبەتمەندییە سودێکی زۆری دەبێت بۆ بەکارهێنەران لە جێگا و بارودۆخە جیاوازەکاندا. لەوانەیە زەحمەت بێت بۆ کەسێک لە جێگایەکی قەرەباڵخدا بەجوانی گوێی لە نامەی دەنگی بێت، بەڵام ئەگەر نامەدەنگییەک ببێتە نوسین دەتوانێت لە پەیامی نێرەرەکە تێبگات و وەڵامی گونجاوی بداتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەتسئەپدا هاتووە، گۆڕینی نامەدەنگییەکە راستەوخۆ لە چاتەکەدا  دەکرێت و هیچ کەسێکی دیکە تەنانەت وەتسئەپیش ناتوانێت گوێ لە نامەدەنگییەکان بگرێت و یان نوسی نامەدەنگییەکان بخوێنێتەوە.

کاراکردنی تایبەتمەندییەکە  پێویستی بە رەزامەندی بەکارهێنەران هەیە، واتە بەرنامەکە خۆکارانە ئەو تایبەتمەندییە زیاد ناکات.

لە سەرەتادا وەتسئەپ لە پلانیدایە لە تایبەتمەندییەکە بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، پورتوگالی، ئیسپانی، رووسی و هندی بەردەست دەبن بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، بەڵام بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس بەکارهێنەرانی زۆرترین زمان دەتوانن سود لە تایبەتمەندییەکە وەربگرن لە نێویاندا زمانی عەرەبی.

وەتسئەپ دەڵێت: پشتگیری کردنی زمانەکانی دیکە لە داهاتوودا زیاتر دەکرێن و هەوڵ دەدەرێت نامەی دەنگی زۆرترین زمانی جیاواز بکرێتەوە بە نوسین بۆ بەکارهێنەرانی وەتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی