ژمارەی دانیشتوانی عێراق 45 ملیۆنی تێپەڕاندووە

#ئەنجامی سەرەتایی#سەرژمێری گشتی#سەرژمێری 2024
7 مانگ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەسە و گەشەی دانیشتوان 2.3%ـە
  • ژمارەی خێزان: حەوت ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان
  • ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێ بوون: هەشت ملیۆن و 37 هەزار و 221 یەکە
Primary Asset

راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە

سبەی

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی راگەیاند و ئاشکرای کرد، ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەسە و گەشەی دانیشتوان 2.3%ـە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری پلاندانان، ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی راگەیاند و ئاشکرای کرد، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەس.

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان:

ژمارەی دانیشتوان: 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 هەزار

ژمارەی خێزان: حەوت ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان

قەبارەی خێزان: بە تێکڕای گشتی 5.3 کەس بۆ هەر خێزانێک

سەرۆک خێزان: 88.67% پیاو، 11.33% ژن

ژمارەی نێر: 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس، بە رێژەی 50.1%ی دانیشتوان

ژمارەی مێ: 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس، بە رێژەی 48.8%ی دانیشتوان

کەسانی تەمەن سەروو 65 ساڵ 3.7%ی دانیشتوان پێکدەهێنن

تەمەنی 15-64 ساڵ 60.2%ی دانیشتوان پێکدەهێنن

خوار تەمەنی 15 ساڵ رێژەی 36%ی کۆی دانیشتوان پێکدەهێنن

ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێ بوون: هەشت ملیۆن و 37 هەزار و 221 یەکە

یەکەی نیشتەجێ بوون: 92.1% خانوو

یەکەی نیشتەجێ بوون: 6.6% شوقە

یەکەی نیشتەجێ بوون: 4% خانووی لە قوڕ دروستکراو

ژمارەی شارنشین: 70.3%

گوندنشین: 29.7%

پڕۆسەی کرداریی سەرژمێری کە تۆماری خێزانەکان بوو، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی (21 و21و22)ی ئەم مانگە، بەڕێوەچوو و پڕۆسەکەش تا 10ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لەسەر ئاستی عێراق و لە هەر 18 پارێزگاکە (هەڵەبجەش وەک بەشێک لە پلانی پارێزگای سلێمانی بەشداریی سەرژمێری کرد) 120 هەزار بژمێر بەشداریی لە پرۆسەكەدا دەكەن و بودجەی تەرخانكراو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ سەرژمێری 459 ملیار دینارە.

قۆناغی یەكەمی سەرژمێری گشتی ژمارەلێدان و گەمارۆسازیی بوو لەگەڵ پرۆسەی جیاكردنەوەی زۆنەكان، بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای مانگی دەستكرد و هەر گەڕەكێك بۆ پێگەیەكی جوگرافی ورد دیاریكرا.

ئەو قۆناغەیان لەیەكی ئایاری ئەمساڵ دەستیپێكرد و تا یەكی ئەیلول بەردەوام بوو، کە زیاتر لە 40 هەزار فەرمانبەر بەشدارییان كرد.

لە قۆناغی دووەمدا لەنێوان 16 بۆ 22 ی ئەم مانگە بژمێرەكان چوونەتە ناوچە جوگرافییە دیاریكراوەكان، بەپێی ئەو زۆنانەی جیاكراونەتەوە و هەوڵیان داوە هەر خێزانێك دیاری بكەن و بیناسن و زانیارییەكان تۆمار بكەن بۆ نمونە سەرۆكی خێزان و ژمارەیان و رێژەی نێر و مێ تێیاندا لەگەڵ تەمەنەكانیان.

پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق بۆ ساڵی 2024، جیاكردنەوەی تایبەتمەندی كۆمەڵایەتی و تەمەن و تەندروستی و ئەو كەلوپەل و شێوازە ژیانەی هەیانە دەگرێتەوە، جگە لە هەندێك زانیاریی دیكە كە لەلایەن بژمێرەكانەوە تۆمار دەكرێن لەسەر خێزانەكان و تاكی خێزانەكان و جۆری ژیان و ئەو پێداویستیانەی بەكاریدەهێنن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی