لە یەک شەودا پاڵەوانەکان 40 گۆڵیان تۆمارکرد

#یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا#لیڤاندۆڤسکی#گۆڵ#بردنەوە
9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنس لیگ زۆترین جار تۆڕی یانەکان هەژێنرا و 40 گۆڵ تۆمار کرا
Primary Asset

لیڤاندۆسکی چووە خانەی سەدانەوە

سبەی

لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنس لیگ زۆترین جار تۆڕی یانەکان هەژێنرا و 40 گۆڵ تۆمار کرا، هەروەک لیڤاندۆڤسکیش ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمارکرد.

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، نۆ روبەڕووبونەوەی بەهێز ئەنجامدرا، یارییەکان پڕ چێژ و پڕ گۆڵ بوون، لە روبەڕوبونەوەیەکی نابەرامبەردا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی شەش گۆڵی بێ وەڵامی لە تۆڕی سپراتا پراگی چیکی تۆمارکرد، یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی بەهەمانشێوە بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی یونج بۆیزی سویسری بردەوە.

لە یارییەکی دیکەی بەهێزدا یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە یانەی سالسبۆرگی نەمسایی بردەوە، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی بردەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میوانداریی یانەی بریستی فەڕەنسی کرد، یاریەکەی بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردەوە، یانەی میلانی ئیتاڵی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یانەی سلۆڤان براتیسلاڤای سلۆڤاکیای بردەوە، یانەکانی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و یانەی فاینۆردی هۆڵەندی بە سێ گۆڵ یەکسان بوون.

هەر لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنس لیگدا، یانەی بایەر میونخی ئەڵمانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بردەوە، ئینتەرمیلانی ئیتاڵیش بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بردەوە.

هەر لە چوارچێوەی یارییەکانی شەوی رابردوو، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد بوو بە سێیەم یاریزان کە گۆڵەکانی چووە خانەی سەدانەوە لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، گۆڵی ژمارە 101ی تۆمارکرد، بەوەش چووە ریزی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی کە سەروو 100 گۆڵیان لەو پاڵەوانێتییە تۆمارکردووە، رۆناڵد 140 گۆڵ و میسی 129 گۆڵی لە چامپیۆنس لیگ تۆمارکردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی