سبەی
لامین یامال، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، خەڵاتی "گۆڵدن بۆی" بۆ ساڵی 2024 بردەوە، بەوەش بووە چوارەم یاریزانی ئەو یانەیە کە خەڵاتەکە بباتەوە.
یاریزانی لاوی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە لامین یامال خەڵاتی کوڕی ئاڵتونی "گۆڵدن بۆی" بۆ ساڵی 2014 بردەوە، کە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری توتۆ سپۆرتی ئیتاڵییەوە دەبەخشێرتە باشترین یاریزانی لاوی ئەوروپا خوار تەمەن 21 ساڵ.
گۆڤاری توتۆ سپۆرت بڵاوی کردەوە؛ ئاستی بەرزی یامال بۆ بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانێتی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 2024 و ئەو ئاستەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکات، رێگە خۆشکەربوون بۆ ئەوەی بە ئاسانیی خەڵاتەکە بباتەوە.
لامین یامال بە تەمەنی 17 ساڵ و چوار مانگەوە دەبێتە لاوترین یاریزان کە خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردبێتەوە، پێشتریش نازناوەکە بە ناوی گافی هاوڕێیەوە تۆمار کرابوو، کە لە تەمەنی 18 ساڵ و 77 رۆژ لە ساڵی 2022 بووە براوەی هەمان خەڵات.
خەڵاتی گۆڵدن بۆی ئیتاڵی، مانگی داهاتوو لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان لە شاری تۆرینتۆی ئیتاڵیا پشکەشی براوەکان دەکرێت.
خەڵاتی گۆڵدن بۆی لە ساڵی 2003 لەلایەن گۆڤاری توتۆی ئیتاڵییەوە داهێنراوە و ساڵانە دەبەخشرێتە گەنجترین یاریزانی خوار 21 ساڵ، لە رێگەی دەنگدانی 50 رۆژنامەوانی وەرزشییەوە لە سەرانسەری کیشوەری ئەوروپا یەکلایی دەکرێتەوە.
لامین یامال دەبێتە چوارەم یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کە ئەو خەڵاتەی بردیتەوە، میسی یەکەم یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە بوو لە ساڵی 2005 خەڵاتەکەی بردەوە، ساڵی 2021 پێدری گۆنزالێس و ساڵی 2022 گاڤی مارتن بوونە براوەی خەڵاتەکە، ساڵی 2006 سیسیک فابریگاس دەرچووی ئەکادیمیای لاماسیای بەرشەلۆنە خەڵاتەکەی بردەوە، ئەوکاتەی لە ریزی یانەی ئەرسیناڵ یاری دەکرد.
ئەستێرەی تۆپی پێی هۆڵەندی رافاییل ڤاندەر ڤارت، یەکەم یاریزان بوو ساڵی 2003 خەڵاتەکەی پێشبەخشرا، بەرامبەر ئەو ئاستەی بەرزەی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام پێشکەشی کرد و دواتر چووە یانەی هامبۆرگ و ساڵانی 2008 بۆ 2010 لە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید یاریی دەکرد.