ئینتەرنێتی خێرا هۆکارە بۆ قەڵەوی

#ئینتەرنێتی خێرا#قەڵەوی#خوی خواردن
7 مانگ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • توێژینەوەیەکی زانستی پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەری لە نێوان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خێرا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەڵەویدا دۆزیوەتەوە
Primary Asset

سبەی

توێژینەوەیەکی زانستی گەیشتوەتە ئەو دەرەنجامەی کە ئینتەرنێتی خێرا، هۆکارە بۆ قەڵەویی.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆکانی مۆناش و مێلبۆرن و پەیمانگای تەکنەلۆجیای رۆیاڵ مێلبۆرن ئەنجامدراوە، پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەریان لە نێوان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خێرا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەڵەویدا دۆزیوەتەوە.

بەپێی گۆڤاری ئیکۆنۆمیک ئاند هیومان بایۆلۆجی، توێژەران کاریگەریی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی خێرا لەسەر چالاکیی جەستەیی و خووی خواردن دۆزیوەتەوە.

دکتۆر کلاوس ئاکەرمان، توێژەر لە بەشی ئاماری بازرگانی لە زانکۆی مۆناش، ڕوونیکردەوە کە "دەستگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێتی خێرا وادەکات ئەنجامدانی چالاکییە جەستەییەکان لەلایەن تاکەکانەوە کەمتر ببنەوە کە دەبنە هۆی تەمەڵی و زیادبوونی کێشی جەستە".

ئاکەرمان دەڵێت: دانیشتن و مانەوە لە پەیوەندیکردن بە ئۆنلاینەوە بۆ ماوەی زیاتر،  دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی میتابۆلیک و بەشدارە لە قەڵەوی". ئەم کێشەیە زیاتر دەبێت بەهۆی زیادبوونی خوی خواردن لەکاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خواردنی زیاتری کالۆری کە بەشدارن لە قەڵەوی.

سەردان و بازاڕکردن کەم دەبێتەوە

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەکارهێنانی ئینتەرنێت ڕێگە بە “دەستگەیشتن بە کاڵا و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان دەدات بە ئاسانی، ئەمەش پێویستی ئەنجامدانی ئەرکەکان بە شێوەیەکی فیزیکی کەم دەکاتەوە، هەروەها ئاسانکاریی لە بەکارهێنانی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانیش بۆ  پێویستی بە چاوپێکەوتنی خێزان و هاوڕێیان بەشێوەی کەسی کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەرفەتەکانی بەشداریکردن لە چالاکییە جەستەییەکان کەمدەکاتەوە”.

هەروەها دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی خێرا بەشداریی کردووە لە زیادبوونی بەکار‌هێنەرانی یارییە ئۆنلاینەکان کە ئەمەش وا دەکات چالاکییە جەستەییەکان کەمببنەوە بەهۆی زیاتر ماناەوە لە دۆخی دانیشتن.

ئەگەری قەڵەوی بە ڕێژەی 47% زیاترە

لە ساڵی 2019 دا، توێژینەوەیەک لە وڵاتانی جۆراوجۆر، لەوانەش ئەمریکا، ئاشکرایکرد کە “پەیوەندییەکی گرنگ لە نێوان زۆرترین بەکارهێنانی ئینتەرنێت، بە بەراورد بە کەمترین بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئەگەری زیادبوونی کێش و قەڵەوی هەیە، بەجۆرێک کە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئەگەری کێشی زیادەیان بە ڕێژەی 47% زیاتر بووە.”

هۆشیاری لە گرنگی چالاکیی جەستەیی

 دۆزینەوەکانمان ئەوە پیشان دەدەن کە سیاسەتەکان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی هۆشیاری لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڕەفتاری دانیشتن گرنگە.” چونکە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی خێرا ڕێژەی قەڵەوی لە ڕێگەی ڕەفتاری دانیشتنەوە زیاد دەکات.

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی2030 لە ئەمەریکا رێژەی لە 78%ـی گەورەساڵان کێشیان زیادە یان قەڵەو دەبن. داتاکانی ئوسترالیا دەری دەخەن کە لە هەر سێ کەس دوو کەس بە ڕێژەی 66%ـی گەورەساڵان لە ساڵی 2022دا کێشیان زیادە یان قەڵەو بوون.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەڵەوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیان و هۆکارە تەندروستی و ژینگەییەکانەوە ڕوو لە زیادبوونە، لەوانەش خراپی خۆراک و ڕەفتاری دانیشتن لە هۆکارە سەرەکیەکانن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی