بارزانی: روداوەکانی سوریا کاریگەریی لەسەر ناوچەکەمان هەیە

#مەسعود بارزانی#سوریا
7 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • مەسعود بارزانی: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ روداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سوریا دەکەین
  • مەسعود بارزانی:ئەو پێشهات و روداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە
Primary Asset

سبەی

مەسعود بارزانی رایگەیاند: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ روداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سوریا دەکەین، چونکە ئەو پێشهات و روداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی کورتی سەبارەت بە دۆخی سوریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ روداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سوریا ڕوودەدەن، چونکە ئەو پێشهات و روداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.

بارزانی هیوای خواستووە ئەو پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە. 

لە کۆتای پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی دەڵێت: ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی