وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەخت لە پاراستنی رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە

#رۆژئاوای کوردستان#ئیسرائیل#وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل#جەدعون ساعر#بنیامین نەتەنیاهۆ
8 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • ساعر: ئێمە گفتۆگۆمان دەربارەی دواین پیشهاتەکانی سوریا کرد و جەختم لە پێویستی پاراستنی ئاسایشی کوردانی سوریا کردەوە، کە تائێستاش هێرشیان دەکرێتە سەر.
  • ساعر: کوردەکان بە ئازایانە شەڕیان دژی داعش کرد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت گەرەنتی پاراستنیان بکات لە هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکان.
Primary Asset

سبەی

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەخت لە پاراستنی رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت: “جەختم لە پێویستی پاراستنی ئاسایشی کوردانی سوریا کردەوە”.

جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە بڵاوکراوەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، باس لە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لە رێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک بڵاودەکاتەوە.

ساعر نوسیویەتی: "ئێمە گفتۆگۆمان دەربارەی دواین پێشهاتەکانی سوریا کرد و جەختم لە پێویستی پاراستنی ئاسایشی کوردانی سوریا کردەوە، کە تائێستاش هێرشیان دەکرێتە سەر".

ساعر زیاتر پەسنی کورد دەکات لە شەڕی دژ بە داعش-دا و دەڵێت: "کوردەکان بە ئازایانە شەڕیان دژی داعش کرد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت گەرەنتی پاراستنیان بکات لە هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکان".

هەر دوێنی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سنورەکانی سوریاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی ئیسرائیل کرد لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا.

نەتەنیاهۆ وتی: "دەستی ئاشتی بۆ کوردەکان، دروزەکان، کریستیانەکان و موسڵمانەکانی نێو سوریا درێژ دەکەین".

وتەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوای ئەوەدێت، پاش 12 ڕۆژ لە شەڕی نێوان گروپە چەکدارەکانی تەحریر شام و سوپای سوریا، رۆژی یەکشەممە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەیشتنە دیمەشق و پێش ئەوەش بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا وڵاتەكەی جێهێشت.

مانگێک بەر لە ئێستا لە رێوڕەسمی دەستبەکاربونیشیدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لە گرنگی هاوپەیمانێتی کورد و ئیسرائیل کرد و وتی: "پێویست دەكات پەیوەندی لەگەڵ نەتەوە و پێكهاتەكانی ناوچەكە پتەو بكەین، گەلی كورد گەلێكی گەورەیە، یەكێكە لەو گەلە گەورانەی نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەوان بە سروشتی هاوپەیمانی ئێمەن".

ساعر ئەوکات وتی: "دەكرێت كەمینەی دروزەكان لە سوریا و لوبنان وەك هاوپەیمانی داهاتوو لێیان بڕوانرێت".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی