لە مزگەوتەکانی سوریا "هەینی سەرکەوتن" هەمووانی کۆکردەوە

#مزگەوتی ئەمەوی#هەینی سەرکەوتن#دیمەشق#بەرەی نوسرە#دەستەی تەحریری شام
یەک مانگ لەمەوپێش
ئەرسەلان ڕەحمان
پوختە :
  • ئەمڕۆ لە دیمەشق و شارەکانی دیکەی سوریا، بە بەشداری دەیان هەزار هاوڵاتی لە مزگەوتەکانی وڵاتەکە بە دروشمی هەینی سەرکەوتن نوێژی هەینی بەرپا کرا.
Primary Asset

سبەی

ئەمڕۆ لە دیمەشق و شارەکانی دیکەی سوریا، بە بەشداری دەیان هەزار هاوڵاتی لە مزگەوتەکانی وڵاتەکە بە دروشمی هەینی سەرکەوتن نوێژی هەینی بەرپا کرا.

ئەمە یەکەم نوێژی هەینی بوو، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کۆتایی زیاتر لە نیو سەدە دەسەڵاتی بەعس هاوڵاتیان ئازادانە لە مزگەوتەکاندا نوێژ بکەن و گوێ لە وتاری هەینی بگرن.

لە زۆربەی شارەکانەوە، هاوڵاتیان ڕویان کردبووە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق و پێشبینیان کردبوو، ئەبو محەمەد جۆلانی، "ئەحمەد شەرع" لەوێ بێت و وتار پێشکەش بکات.

زۆرێک لە سورییەکان ئاڵای تازەی وڵاتەکەیان هەڵکردبوو، کە سێ ئەستێرەی لە خۆ گرتووە و دروشمیان بۆ سەربەرزی گەلی سوریا دەوتەوە و یەکێک لە دروشمەکانیان ئەوە بوو، "یەکە یەکە یەکە.. گەلی سوریا یەکە".

دوای تەواوبوونی مەراسیمی نوێژی هەینی، دەیان هەزار کەس لە مزگەوتەکانەوە ڕوویان لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان لە دیمەشق کرد، بۆ ئەوەی ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی