سبەی
لە نوێترین داهێنانیاندا کۆمپانیای مێتا و رەی-بان بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد چاویلکەیەکیان پەرەپێداوە کە چەندین ئەرکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی جێبەجێ دەکات، لەوانە وەرگێڕانی راستەوخۆ و ناسینەوەی گۆرانی.
کۆمپانیای مێتا سەبارەت بە وەرگێرانی راستەوخۆ لەلایەن چاویلکەکەوە رایگەیاند "کاتێک کەسی بەرامبەر بە زمانەکانی ئیسپانی، ئیتاڵی و فەڕەنسی قسە دەکات، چاویلکەکە لە توانایدایە بە راستەوخۆ قسەکانیان وەربگێڕێت بۆ ئینگلیزی بۆ بەکارهێنەر".
بۆ سوود وەگرتن لە وەگێڕانی راستەوخۆ بەکارهێنەر دەبێت وەرگێڕانی راستەوخۆ چالاک کرابێت، کاتێک کەسێک بە یەکێک لە زمانە هەڵبژێردراوەکان قسەت لەگەڵ بکات، لە رێگەی بڵندگۆی چاویلکە زیرەکەکەوە یان وەک نووسراوێکی تایپکراو لە ئەپی Meta View دەبێتەوە بە ئینگلیزی بە گوێگرتن و یان نوسراو.
زیرەکی دەستکردی راستەوخۆ کە لە چاویلکەکەدا بەکارهاتووە، رێگە بە بەکارهێنەران دەدات، بەبێ ئەوەی سەیری چاویلکەکە بکەن یان دەستی لێبدەن بتوانن سود لە خزمەتگوزارییەکانی وەربگرن.
ئەوەش بە مانای ئەوە دێت بەبێ ئەوەی لە چاوتا بێت یان دەستی لێبدەیت دەتوانی سود لێببینیت بۆ خوارد دروستکردن و کارەکانی دیکە. بۆ نموونە دەتوانی لەکاتی خواردن دروستکردن پرسیاری چۆنێتی دروستکرنی خواردنەکەی لێبکەیت یان داوای لێبکەیت رستەیەک یان قسەکردنێک بە زمانەکانی ئیسپانی، ئیتاڵی و فەڕەنسی وەربگێڕێت بۆ ئینگلیزی.
چاویلکە زیرەکەکە لە توانایدا هەیە تەنانەت گۆرانییەکانیش لە رێگەی شوزام (Shazam)ەوە بناسێتەوە. کردارەکەش ئاسانە، بەکارهێنەر هەر ئەوەنەی لەسەرە بڵێت: "مێتا، ئەو گۆرانیە چییە"، چاویلکەکەش لە رێگای مایکرۆفۆنەکەیەوە گۆرانییەک دەبیستێت و دەیناسێتەوە، هاوشێوەی ئەوەی شوزام لە مۆبایلە زیرەکەکاندا دەیکات.
پێشبینی دەکرێت چاویلکەی زیرەک زیاتر پەرەی پێبدرێت و لە داهاتوودا چەندین تایبەتمەندی دیکەی گرنگی بۆ زیاد بکرێت بۆ کارئاسانی زیاتر بۆ بەکارهێنەران.