ئەمەریكا بەرەی نوسرە لە لیستی تیرۆری رێكخراوە بیانییەكان دەردەكات

#بەرەی نوسرە#ئەمەریکا#سوریا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • بەپێی ئەو یاداشتە فیدراڵییەی ئاژانسی رۆیتەرز دەقەكەی بڵاوكردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەرەی نوسرەی لە لیستی تیرۆری رێكخراوە بیانیەكان دەركردووە، ئەو هەنگاوەش بە گۆڕانكاری هەڵوێستی فەرمیی لێكدەدرێتەوە سەبارەت بەو رێكخراوانەی ساڵانێكە لە لیستی تیرۆردان.
Primary Asset

چەند چەکدارێکی بەرەی نوسرە

سبەی

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بەرەی نوسرەی لە لیستی تیرۆری رێكخراوە بیانیەكان دەركرد، كە زۆربەی ئەندامانی رێكخراوە لە سوریان و پێكهێنەری سەرەكیی حكومەتی ئێستای سوریان.

بەپێی ئەو یاداشتە فیدراڵییەی ئاژانسی رۆیتەرز دەقەكەی بڵاوكردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەرەی نوسرەی لە لیستی تیرۆری رێكخراوە بیانیەكان دەركردووە، ئەو هەنگاوەش بە گۆڕانكاری هەڵوێستی فەرمیی لێكدەدرێتەوە سەبارەت بەو رێكخراوانەی ساڵانێكە لە لیستی تیرۆردان.

مێژووی یاداشتەكە دەگەڕێتەوە بۆ 23 ی حوزەیران و لەلایەن ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە لیستی تۆماری فیدراڵی دەرهێنراوە و بڕیارە رۆژی سێشەممە بە فەرمی بڵاوبكرێتەوە. بەڵام تائێستا وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەوبارەیەوە هیچ راگەیەندراوێكی بڵاونەكردووەتەوە.

بەرەی نوسرە ساڵی 2012 وەك لقێكی سەرەكیی قاعیدە لە سوریا دامەزراوە، لەماوەی جەنگی ناوخۆی سوریا یەكێك بووە لە هەرە گروپە چەكدارە بەهێزەكانی سوریا.

لە كانوونی یەكەمی 2012 ئەمەریكا رێكخراوەكەی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی ناساند، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە پتەوەی بە قاعیدەوە هەیبوو، لەگەڵ بەشداریكردنی لە هێرشە خوێناوییەكاندا.

لە ساڵی 2016 بەرەی نوسرە ناوی خۆی گۆڕی بۆ  بەرەی "فەتحی شام"، دواتریش خۆی تێكەڵ بە چەند گروپێكی دیكە كرد و رێكخراوێكی گەورەتریان بەناوی "دەستەی تەحریری شام" پێكهێنا.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی