نێتفلیکس بەشی دووەمی زنجیرەی سکوید گەیم بڵاودەکاتەوە

#کۆریای باشور#سکوید گەیم#نێتفلیکس
6 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • ئەمڕۆ وەرزی دووەمی زنجیرەی کۆریی سکوید گەیم (Squid Game) بڵاودەکرێتەوە.
Primary Asset

سبەی

وا بڕیارە ئەمڕۆ وەرزی دووەمی زنجیرەی کۆریی سکوید گەیم (Squid Game) بڵاوبکرێتەوە. چیرۆکی زنجیرەکە لەوێوە دەست پێدەکات کاتێک 456 کەس بڕیار دەدەن بەشدار بن لە پێشبڕکێیەک بۆ بردنەوەی 38 ملیۆن دۆلار.

دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە وەرزی یەکەمی زنجیرکەدا بەدەست هات، بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە بڕیاریاندا بە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی زنجیرەکە، دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هەوادارانی ئەمڕۆ بەشی دووەمی لە نێتفلیکس بەردەست دەبێت.

دوای بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە لە مانگی ئەیلولی 2021 بە کاتێکی کەم بووە پڕ بینەرترین زنجیرەکی نێتفلیکس.

زنجیرەکە لەلایەن دەرهێنەری کۆریی هوانگ دۆنگ هیوک-ەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. ناوبراو پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی دیکە کردووە لەوانە (Silenced 2011)، (MissGranny 2015) و (TheFortress 2017)، بەڵام تائێستا سەرکەوتووترینیان سکوید گەیم بووە.

ئەکتەری بەتوانا لی یونگ جای رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە زنجیرەکە. چیرۆکەکەی بەو شێوەییە کە دوای ئەوەی ناوبراو روبەڕووی قەرزێکی زۆر دەبێتەوە، لەلایەن گروپێکەوە پێشنیازی بۆ دەکرێت لە چەند یارییەکدا بەشدار بێت لەگەڵ سەدان کەسی دیکەدا، براوەیان دەبێتە خاوەن بڕە پارەیەکی زۆر، بەڵام ئەوانەی شکست دەهێنن دەکوژرێن لەلایەن رێکخەرانی یارییەکەوە.

ئەو کەسانەی بەشداریی یارییەکان دەکەن، هەر کەسە و چیرۆکێکی تایبەت بە خۆی هەیە و بە درێژایی نۆ ئەڵقەی زنجیرەکە بینەر بە چیرۆکی ژمارەیەکیان ئاشنا دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی بەشداریی یارییەکە دەکەن پێویستییەکی زۆریان بە پارە هەیە، بۆیە ئەوەش وایان لێ دەکات هەموو شتێک بکەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

زنجیرەکە دوای پەخشکردنی لە ماوەی چوار هەفتەدا لە سەرانسەری جیهاندا 142 ملیۆن بینەری هەبوو. تەنانەت خەڵکێکی زۆر بەهۆیەوە دەستیان بە فێربونی زمانی کۆریی کرد.

زنجیرەی سکوید گەیم توانی 44 خەڵات بباتەوە لە کۆی بەربژێرکردنی بۆ 89 خەڵات. هەردوو دەرهێنەر و ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە توانیان خەڵاتی ئێمی (Emmy) ببنەوە، لەگەڵ بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی دیکە.

تیزەری بەشی دووەمی سکوید گەیم:

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی