دوای ساڵێک کاتژمێرە دزراوەکەی کیانو ریڤس بەڕێکەوت دۆزرایەوە

#جۆن ویک#کیانو ریڤز#رۆلێکس#دزی
9 مانگ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • پۆلیسی شیلی رایگەیاند: لە هەڵمەتێکدا سێ کاتژمێریان دۆزیوەتەوە کە هی ئەستێرەی فیلمی "جۆن ویک" کیانو ریڤز بوون، لەنێویاندا کاتژمێری جۆری رۆلێکس کە نرخەکەی 9000 دۆلارە.
Primary Asset

سبەی

پۆلیسی شیلی رایگەیاند: لە هەڵمەتێکدا سێ کاتژمێریان دۆزیوەتەوە کە هی ئەستێرەی فیلمی "جۆن ویک" کیانو ریڤز بوون، لەنێویاندا کاتژمێری جۆری رۆلێکس کە نرخەکەی 9000 دۆلارە.

کاتژمێری رۆلێکسی سابمارینەر کە ناوی یەکەمی ئەکتەرەکە و دەستەواژەی "2021، JW4، سوپاس"ی لەسەر هەڵکەندراوە، رۆژی شەممە، لە رۆژهەڵاتی سانتیاگۆ لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسدا دۆزرایەوە کە پەیوەندی بە زنجیرەیەک دزی ناوخۆییەوە هەبوو.

ساڵی 2021 کیانوو ریڤس  کاتژمێری رۆلێکس سابمارینەری بە دیاری بەخشیوە بەو ئەکتەرانەی کە لە فیلمی “جۆن ویک: بەشی چوارەم” لەگەڵیدا کاریان کردووە، بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆلێکس، نرخی کاتژمێرەکە 9000 دۆلارە.

دەسەڵاتدارانی شیلی رایانگەیاندووە: لە کاتی هەڵکوتانە سەر چوار ماڵ بە مەبەستی گەڕان و پشکنین بە تۆمەتی دزینی زێڕ و کەوپەلی بەنرخ، یەکێک لە کاتژمێرە دزراوەکانی ئەکتەری بەناوبانگ کیانوو ریڤس دۆزرایەوە کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023دا لە لۆس ئەنجلۆس لێی دزراوە.

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن، بە پشتبەستن بە پۆلیسی ناوخۆیی شیلی بڵاویکردەوە، بە گشتی سێ کاتژمێر کە لە هەڵمەتەکاندا دۆزراونەتەوە هی ئەکتەری ناوبراوە، دەسەڵاتدارانی شیلی لەگەڵ بەرپرسانی ئەەمریکی کار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەکەن

بەپێی لێدوانەکانی پۆلیسی شیلی، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵیان  بە تۆمەتی دزیکردنەکە دەستگیر کردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی