بۆچی لە کاتی خەولێکەوتندا، وا هەست دەکەین دەکەوین؟

#خەولێکەوتن#هەست#کەوتن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • ئەو هەستە سەیرەی کەوتن لە کاتی خەولێکەوتندا؛ نهێنیی "داچڵەکینی نائاگایانە" چییە؟
  • "شەڕی دەسەڵات" لەنێوان دوو بەشی مێشکدا؛ بۆچی لەشمان لە کاتی خەولێکەوتندا دادەچڵەکێت؟
  • ئایا "کۆنیشانەی تەقینەوەی سەر"ت بیستووە؟ پەیوەندیی چییە بە هەستی کەوتنەوە؟
  • دەروونناسێک دەڵێت: "پاشماوەی ژیانی بەئاگایی دزە دەکاتە نێو جیهانی خەوەوە".
Primary Asset

سبەی

هەموومان ئەوەمان بەسەر هاتووە لە کاتی خەولێکەوتندا، لەناکاو هەست دەکەین دەکەوین و بەهۆیەوە لەشمان دادەچڵەکێت. ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە هۆکاری ئەمە بزانین. 

زانایان سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی ئەم جۆرە هەستکردنە، بەهۆی ململانێی نێوان دوو بەشی مێشکەوە دروست دەبێت کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی لەش دەدەن.

بە هەستکردن بە کەوتن لە کاتی خەولێکەوتندا دەگوترێت "داچڵەکینی نائاگایاییانە". ئەمە نیشانەی ئەو ململانێیەیە لە کاتی پچڕاندنی پەیوەندیی مێشکمان لەگەڵ ژینگە بۆ ئامادەبوون بۆ خەو، ڕوودەدات.

لە کاتی خەودا، لەشمان وەک ئەوەی ئیفلیج بووبێت وایە و هەست بە ڕووداوەکانی دەرەوە ناکات. بەڵام کۆنترۆڵی ماسولکەکانمان یەکسەر ناوەستێت.

بەشێکی مێشکمان کە بەرپرسە لە فرمانە سەرەکییەکانی وەک هەناسەدان و هەستی بەئاگاهێنانەوە، لەگەڵ بەشێکی دیکەی مێشکدا کە ماندوویەتی ڕێ کدەخات، دەکەونە ململانێوە.

لەکاتی خەولێکەوتندا، ئەو بەشەی بەرپرسە لە بەئاگاهێشتنەوە، وردە وردە کۆنترۆڵی لەش بەجێ دەهێڵێت و ئەوی دیکەیان کۆنترۆڵ وەردەگرێت.

ئەم پرۆسەیە وەک کزکردنی گڵۆپێک وایە، بەڵام ئەمە هەمیشە بە شێوەیەکی ڕوون و بێ کێشە نابێت.

کاتێک پاشماوەی وزەی بەئاگابوون لەناکاو زیاد دەکات، جووڵەی داچڵەکین ڕوودەدات. بەڵام هۆکاری تەواوی ئەمە هێشتا بە وردی نازانرێت.

پێچەوانەی خێرا جوڵاندنی چاو بە دەم خەوەوە (کاتی خەوبینین)، ئەم داچڵەکینانە هیچ پەیوەندییەکیان بە مێشکی خەوبینەوە نییە. بەڵکوو دەکرێت وەک دوا پاشماوەکانی ڕۆژەکە باس بکرێن.

نیشانەی هاوشێوە لە حاڵەتێکی سەیردا بە ناوی "کۆنیشانەی تەقینەوەی سەر"یشدا دەبینرێت، کە تێیدا مرۆڤ هەست دەکات بۆمبێک لەناو سەریدا دەتەقێتەوە و دەنگی گەورە دەبیستێت.

لەم حاڵەتەشدا، ململانێیەک لە نێوان ئەو بەشەی مێشکدا هەیە کە بەئاگایە و ئەو بەشەی کە بەرەو خەو دەچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بینینی ڕووناکیی وەک بروسکە و بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەرز.

لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی بێخەویی توند و تەنانەت بانگەشەی ئەوەش کراوە کە گوایە لەش لەلایەن هێزی نادیارەوە داگیرکراوە.

بەڵام بە گشتی، ئەمە بە هیچ جۆرێک مایەی نیگەرانی نییە. تەنها بریتییە لە ململانێیەکی سەرنجڕاکێشی نێوان بەشەکانی مێشک لە کاتی خەولێکەوتندا.

بەپێی وتەی تۆم ستافۆرد'ی دەروونناس: "هاوسەنگییەکی جوانی نێوان ئەو دوو جۆرە جووڵەیەدا هەیە کە لە کاتی خەودا دەیکەین. خێرا جوڵاندنی چاو بە دەم خەوەوە، پاشماوەی خەوەکانن کە لە جیهانی بەخەبەردا دەبینرێن. داچڵەکینە نائاگاکانیش، وەک پاشماوەی ژیانی بەئاگایی وان کە بەبێ پرسکردن دزە دەکەنە نێو جیهانی خەوەوە."

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی