سبه‌ی
هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌ڵێت، هێزه‌كانیان شكستیان به سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌و وڵاته له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و مه‌نبج هێناوه و تانكه‌كانیان تێكشكاندوون.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌و وڵاته بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری شاری مه‌نبج و به‌نداوی تشرین بڵاوكرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت، "هێزه‌كانمان هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌یان تێك‌شكاند كه گروپه چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كانی توركیا به پشتیوانیی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و درۆنی توركیا كردیانه‌سه‌ر گونده‌كانی باكوری به‌نداوی تشرین و ناوچه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری مه‌نبج".
ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، "هێزه‌كانمان گورزی به‌هێزیان له گروپه‌كان داوه و چه‌ندین تانك و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان تێكشكاندووه".
ڕاگه‌یاندنی شكستپێهێنانی هێرشی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌و وڵاته له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی كانونی دووه‌می 2025 هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی جزیره و ڕقه و كه‌ناراوه‌كانی فورات، بۆ دروستكردنی فشار به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له هێرشه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌و وڵاته بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كرد، به‌ڵام توركیا به درۆن دوو ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی بۆردومانكرد و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بوونه قوربانی.