سبەی
بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرماوسۆڵە سەخت ناوچەکەی گرتووەتەوە، توێژی سەرەوەی چەندین تاڤگە، چەم، دەریاچە و ڕێگا لە ئاگری، ئەردەخان، ئەزینگان و ئەرزیڕۆم بەستوویەتی.
بە هۆی سەرماوسۆڵەوە پلەکانی گەرمی لە ئاگری بۆ ژێر سفر دابەزیوون و زۆربەی ناوچەکان بەستوویەتی و توێژی سەرەوەی چەمی مورادیش لە شاری ئاگری بە تەواوی بەستوویەتی.
لە بەرەبەیانی دوێنێوە بەفر لە ناو شاری ئەردەخان دەباری و لە ئێوارەیشەوە لە بەرزایییەکان بوو بە ڕەهێڵە.
لە ماوەیەکی کەمدا بەفر گوندەکانی سپیپۆش کرد.
لە ئەنجامی کەمبوونەوەی مەودای بینین بە هۆی هەڵکردنی ڕەهێڵەوە تێپەڕگەی ساهارا کە دوو هەزار و 500 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و تێپەڕگەی ئڵگار کە دوو هەزار و 550 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە بە ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخران.
بە هۆی ڕەهێڵەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر ڕێگای ئەردەخان-گۆلە گیریان خوارد.
پلەکانی گەرما لە ئەرزینگان نزمبوونەوە بۆ 15-20ی ژێر سفری سەدی و توێژی سەرەوەی دەریاچەی ئاردچڵی لە چیای ئەرگان، تاڤگەی گیرلەڤیک لە ناحیەی چاغڵایان و دەریاچەی بەنداوی گۆنیە لە گوندی چاتاڵارموت بەستی.
بەهۆی بارینی بەفر و ڕەهێڵەوە، شاری ئەرزیڕۆم سپیپۆش بوو. بەهۆی ڕەهێڵەوە شۆفێران و هاوڵاتییانی پیادە بە زەحمەت دەیانتوانی بەرەوپێشەوە بڕۆن.
لە ئاکامی ئەو بەفرەی لە شەوی ڕابردووەوە لە پارێزگای وان دەبارێت، ڕێگەی 255 گوند داخراوە.