مەحسون قرمزیگول و کچەکەی زۆری نەمابوو بسووتێن

#مەحسون قرمزیگول#هۆتێلی گراند کارتاڵ#ناوەندی خلسیکەی سەربەفری کارتاڵکایا
5 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 مانگ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگری لە هۆتێلی گراند کارتاڵ لە ناوەندی خلسیکەی سەربەفری کارتاڵکایا لە پارێزگای بۆڵو لە تورکیا، 10 کەس گیانیان لەدەست داوە و 32 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
Primary Asset

وێنە: turkiyegazetesi

سبەی

لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگری لە هۆتێلی گراند کارتاڵ لە ناوەندی خلسیکەی سەربەفری کارتاڵکایا لە پارێزگای بۆڵو لە تورکیا، 66 کەس گیانیان لەدەست داوە و 51 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا مەحسون قرمزیگول کە بە نەتەوە کوردە لەگەڵ لاڤینی کچی بە ڕێکەوت لەو کارەساتە ڕزگاریان بوو و هەر زوو بە فڕۆکە گەڕانەوە ئیستانبوڵ.

تائێستا تەرمی 66 لەو کەسانە دۆزراوەتەوە کە بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلی گراند کارتاڵ گیانیان لەدەست داوە و 51 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی ئەو 10 کەسە بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە کە هۆتێلەکە پەیژەی دەرەکی تێدا نەبووە، بۆ ئەوەی لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا، ئەوانەی لە هۆتێلەکەدا دەمێننەوە بتوانن لەوێوە بێنە خوارەوە و خۆیان دەرباز بکەن.

خەبەر تورک بڵاوی کردووەتەوە مەحسون قرمزیگول و لاڤینی کچی کە تەمەنی هەشت ساڵە بە مەبەستی بەسەربردنی پشووی نیوەی ساڵ، ڕوویان لەو ناوەندی خلیسکەیە کرد و لە نزیک ئەو هۆتێلە دەمانەوە، بەڵام بەخت یاوەریان بوو و بەبێ بەڵا لەو کارەساتە ڕزگاریان بوو.

دوای کارەساتەکەیش هەر زوو مەحسون قرمزیگول کۆتایی بە گەشتەکە هێنا و بلیتی فڕۆکەی بڕی و لەگەڵ کچەکەی گەڕایەوە بۆ ئیستانبوڵ. 

مەحسون قرمزیگول پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری  قوربانییەکان کردووە و دەڵێت: "هەموومان تووشی شۆکێکی گەورە بووین. زۆر خەمبارم و ئازارێکی گەورەیە. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداربووان دەخوازم".

گۆرانیبێژ، ئەکتەر، دەرهێنەر، سیناریۆنووس، مەحسون قرمزیگول خۆی ناوی عەبدوڵڵا بازەنجیر بووە و لە 1969 لە گوندی وەزیر لە قەزای هانی لە پارێزگای ئامەد'ی باکوری کوردستان لەدایک بووە. 

لە 1984ەوە دەستی کردووە بە کاری هونەری و چەندین ئەلبومی گۆرانی هەیە و وەک ئەکتەر لە ژمارەیەک فیلم و زنجیرە درامادا بەشداری کردووە، هەروەها دەرهێنەر و سیناریۆنووسی چەندین فیلمی دیکەیش بووە. 

بە هۆی گۆرانییەکانییەوە یەک جار و بە هۆی فیلمەکانیشییەوە چوار جار خەڵاتی بە شایستە زاندراوە.

ئەو هونەرمەندە ناودارەی تورکیا دووجار هاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵی هەیە. 

Mahsun Kırmızıgül de kızıyla yangın faciasının yaşandığı Kartalkaya'da  tatildeymiş
بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی