زیرەکی دەستکرد تەنگی بە هونەرمەندانی کۆمیک هەڵچنیووە

#زیرەکی دەستکرد#دی سی#کۆمیک#مارڤێڵ#وێبتوون
5 مانگ لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • زیرەکی دەستکرد بە خێرایی و وردییەکەوە بووە بە کێشە بۆ بەشێکی زۆر لە کارەکان لە سەرانسەری جیهاندا. یەکێک لەو بوارانەی کە زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر دروست کردووە، کتێبە کۆمیکەکانە.
Primary Asset

سبەی

زیرەکی دەستکرد بە خێرایی و وردییەکەوە بووە بە کێشە بۆ بەشێکی زۆر لە کارەکان لە سەرانسەری جیهاندا. یەکێک لەو بوارانەی کە زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر دروست کردووە، کتێبە کۆمیکەکانە.

پێشەسازی کۆمیک ساڵانە ملیاران دۆلارە، لە ساڵانی رابردوودا چەندین هۆکار هەبوون بۆ لاوازکردنی ئەو بوارە. زۆرترین بەکارهێنانەکانی کۆمیک لە دروستکردنی فیلمدا بەکاردێت، لە رابردوودا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە نزیک بوو لە داڕوخان، بەڵام رەنگە هیچ پێشکەوتنێک هێندەی زیرەکی دەستکرد کاریگەری نەبێت لەسەر پێشەسازی کۆمیک.

وێنەکێشانی کۆمیک بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە، چونکە زیرەکی دەستکرد زۆر خێراتر و وردتر دەتوانێت وێنەی کۆمیک بکێشێت، هونەرمەندانی بواری کۆمیک هۆشداریی دەدەن لە پەرەسەندی زیاتری زیرەکی دەستکرد لە کێشانی کتێبەکانی کۆمیک.

ناوەندەکانی بواری بڵاوکردنەوەی کتێبی کۆمیک لەئێستادا روویان لە  زیرەکی دەستکرد کردووە بۆ ئامادەکردنی بڵاوکراوەکانیان. یەکێک لەو ناوەندانە وێبتوون-ە، کە پلاتفۆرمێکی بواری بڵاوکردنەوەی کتێبی کۆمیکە، رایگەیاند: کە ئامێرێکییان بەرهەمهێناوە کە بە زیرەکی دەستکرد یارمەتی وێنەکێشانی کۆمیک دەدات بۆ دروستکردنی وێنەی کۆمیک.

ئامانجی وێبتوون لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ یارمەتیدانی دروستکەرانی کۆمیک-ە بۆ ئەوەیە کارەکانییان خێراتر و ئاسانتر بێت. زیرەکی دەستکرد بەشدار دەبێت لە رەنگکردنی وێنەکان، پێشنیازکردنی ئایدیا و یارمەتیدان بۆ کێشانی کۆمەڵێک ئامرازی دیکە.

ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بواری کۆمیک ترسیان لەوە هەیە کە لە داهاتوودا بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە کارەکانییان لە دەستبدەن.

ئامی ریدە، وێنەکێشی کۆمیک کە کاری بۆ هەردوو گەورە ستۆدیۆی بواری کۆمیک، دی سی و مارڤێڵ کردووە دەڵیت: "نیگەرانم کە زیرەکی دەستکرد جێگامان بگرێتەوە و کارەکانمان لە دەست بدەین" ئامی دەشڵێت: "زیرەکی دەستکرد ئەو توانایەی نییە کە وەکو هونەرمەندان، داهێنەر و شێوازی تایبەتی هەبێت".

ترسی هونەرمەندان لەوەیە کە بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە بەها بۆ کارەکانی نەمێنێت، هەرچەندە رەنگە کارەکانی زیرەکی دەست داهێنەرانە نەبێت، بەڵام بەهۆی خێرایی و تێچووە کەمەکەیەوە کۆمپانیاکان پشت لە هونەرمەندانی راستەقینەی بواری کۆمیک بکەن.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی