سبەی
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی یەکەم، 18 یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، هەشت یانە سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد بۆ قۆناغی 16، لەبەرامبەردا 16 یانەی دیکەش شەڕی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ چەندین روبەڕوبوونەوەی ئاگرین روویدا، بەشێکی یانەکان پێشتر بلیتی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو بڕی بوو، ژمارەیەک یانەی دیکەش بەهەموو توانای خۆیانەوە شەڕی سەرکەوتنیان کرد، هەشت یانەی دیکەش ماڵئاواییان لە خولەکە کرد و نەگەیشتنە یاری قۆناغی داهاتوو.
لە ئەنجامی سەرجەم روبەڕوبوونەوەکانی شەوی رابردوو هەشت یانە کە زۆرترین خاڵی پاڵەوانێتییەکەیان کۆکردوەتەوە، بلیتی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 بڕی ئەوانیش (لیڤەرپول، بەرشەلۆنە، ئینتەرمیلان، لیل، ئەستۆن ڤێلا، ئەتلەتیکۆ مەدرید، بایەر لیڤەرکوزن، ئەرسناڵ).
بەپێی ئامارەکان، لە 18 یارییەکەی شەوی رابردوو بە کۆی گشتی 64 گۆڵ تۆمارکراوە، یاریی نێوان لیل و فینۆر زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمارکرا، کە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی لیلی فەرەنسی کۆتایی هات و راستەوخۆ سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئەو یانانەشی کە لە پاشکۆی گەڕی یەکەم سەردەکەون بۆ قۆناغی 16 دوو یاری چوون و گەڕانەوە بەرامبەر یەکتری ئەنجام بدەن و دواتر هەشت یانەی دیکە سەردەکەون بۆ قۆناغی داهاتوو، کە بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو تیروپشکی یارییەکان ئەنجام بدرێت.
بەپێی ئەو دەرەنجامانەی لە ریزبەندیی خولەکە بەدەستیان هێناوە، یارییە چاوەڕوانکراوەکان بەمشێوەیەیە:
مۆناکۆ و بریست دژی پاریس سان جێرمان یان بەنفیکا
سپۆرتینگ لیشبۆنە یان کلۆب بروج دژی ئەتەلانتا یان بروسیا دۆرتمۆند
سەلتییک یان مانچستەر سیتی دژی ریاڵ مەدرید یان بایەر میونشن
فینۆر یان یۆڤینتۆس دژی میلان یان ئایندهۆڤن.
ئەو 16 یانەیەی کە یارییەکانی پاشکۆ ئەنجام دەدەن لە ریزبەندی 9 بۆ 24ی خولەکەن، ئەو یانانەشی کەوتنە ریزبەندیی 25 بۆ 32ی خولەکە هەر شەوی رابردوو ماڵئاواییان کرد، ئەوانیش (دینامۆ زەگرەب، شتوتگارت، شاختار دۆنێتسک، بۆلۆنیا، کریڤینا زڤیزدا، شتۆرم گراتس، سپارتا پراگ، لایپزیگ، گیرۆنا، سالزبۆرگ، سلۆڤان براتیسلاڤا و یۆنگ بۆیز) بوون.
بڕیارە یارییەکانی چوونی پاشکۆکان لە رۆژانی 11 و 12ـی شوبات و یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 18 و 19ـی هەمان مانگ بەڕێوەبچن و سەرجەم یانەکانی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی 16 یەکلایی دەبنەوە.
ئەنجامی سەرجەم روبەڕوبوونەوەکانی شەوی چوارشەممە 29ـی کانوونی دووەمی 2025 بەمشێوەیە بوو:
ئەستۆن ڤێلا 4 - 2 سەڵتیک
بەرشەلۆنە 2 - 2 ئەتلانتا
بایەر لیڤەرکوزن 2 -0 سپارتا پراگ
دۆرتمۆند 3 -1 شاختار دۆنتیسک
ستاد بریست 0 -3 ریال مەدرید
بایەر موینشن 3-1 سلۆڤان براتیسلاڤا
ریدبۆڵ سالزبۆرگ 1- 4 ئەتلەتیکۆ مەدرید
گیرۆنا 1 - 2 ئەرسناڵ
ئینتەر میلان 3 - 0 مۆناکۆ
یۆڤینتۆس 0 -2 بەنفیکا
لیل 6 - 1 فینۆرد
مانچستەر سیستی 3 -1 کلۆب بروج
ئایندهۆڤن 3 - 2 لیڤەرپول
سپۆرتینگ لیشبۆنە 1 - 1 بۆلۆنیا
شتوتگارت 1 -4 پاریس سان جێرمان