سەرتاشخانە کوردییەکانى بەریتانیا دەکەونە بەر هەڵمەتى پۆلیس

#بەریتانیا
6 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لێکۆڵەرانى پۆلیس گومانیان لەسەرچاوەى داهاتى ئەو شوێنانە لەناویاندا سەرتاشخانەکان هەیە و دەڵێن هەندێک لەو شوێنانە دەلێن داهاتیان مانگانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار پاوەندە، لەکاتێکدا ئەوەندە سەردانیکەریان نییە کە گەرەنتی ئەو بڕە پارەیە بکەن، ئەوەش بەپێی بی بی سی.
Primary Asset

هەڵمەتەکەى پۆلیس 265 شوێنى بازرگانى گرتووەتەوە

سبەى

پۆلیسى بەریتانیا هەڵیکوتایە سەر سەدان شوێنی بازرگانی، لەوانە سەرتاش و مینی مارکێت و دوکانی ڤایپ و شوشتنگەى ئۆتۆمبێل، بە تۆمەتى سپیکردنەوەی پارە و تێوەگلان لە کۆچى نایاسایی، لەچوارچێوەى هەڵمەتەکانى ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆچى نایاسایی.

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت، ئەفسەرانی پۆلیس دەرگای پشتەوەی سەرتاشخانەیەکی ڕووناک و مۆدێرن لە شارۆچکەی بازاڕی شروسبێری دەشکێنن و لە ناوەوە یەکسەر دوو پیاو دەستبەسەر دەکەن کە دەڵێن پەنابەرى کوردن. دواتر هەردوو پیاوەکە ئازاد کران.

ئەمە یەکەم هەڵمەتە لەکۆى شەش هەڵمەت لەماوەى رۆژێکدا کە تێیدا پۆلیس دەستى بەسەر هەزاران پاوەندی کاش و ڤەیپی نایاساییدا گرت.

ئەفسەرەکان پشکنینیان لە شوێنەکان ئەنجامدا بەهۆی گومانی سپیکردنەوەی پارە، فرۆشتنی جگەرە و ڤەیپی نایاسایی و کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

لێکۆڵەرانى پۆلیس گومانیان لەسەرچاوەى داهاتى ئەو شوێنانە لەناویاندا سەرتاشخانەکان هەیە و دەڵێن هەندێک لەو شوێنانە دەلێن داهاتیان مانگانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار پاوەندە، لەکاتێکدا ئەوەندە سەردانیکەریان نییە کە گەرەنتی ئەو بڕە پارەیە بکەن، ئەوەش بەپێی بی بی سی.

Sniffer dogs were brought along on the raids on the shops, which were allegedly being used as fronts for criminal activity

هەڵمەتەکە لە شرۆسبێری یەکێک بوو لەو ٢٦٥ هەڵمەتەی کە مانگی ڕابردوو لە سەرانسەری ئینگلتەرا و وێڵز ئەنجامدرا لە چوارچێوەی پشکنین بۆ سەرتاشخانە و دوکانی ڤەیپ و مینی مارکێت و شوشتنگەى ئۆتۆمبێل کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە باندە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان بن.

بەگوێرەی شرۆڤەکارانی موڵک و ماڵی بازرگانی، تێکڕای ژمارەی سەرتاش بۆ هەر کەسێک لە ئینگلتەرا و وێڵز لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی