پیاوێک لە کاتی خواردندا سەرقاڵی بەکارهێنانی مۆبایلەکەیەتی
سبەی
بۆ دابەزاندنی کێش زۆر چالاکی و شێوازی ژیان و خواردن هەیە پسپۆڕان پپشنیازی دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە، بەشێک لەو چالاکیانە رەنگە قورس بن و ئەنجامدانیان هەموو کات ئاسان نەبێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە پسپۆڕان چەند چالاکیی و شێوازی ژیانی شەوانە پێشنیاز دەکەن لە پێناو دابەزاندنی کێش.
بۆ دابەزاندنی کێش؛ خواردنی تەندروست و وەرزشکردنی بەردەوام لە گرنگترین چالاکاییەکانە کەسێک ئەنجامیان بدات، بەڵام ژمارەیەک گۆڕانکاریی بچوکتر هەن کەسەکە دەتوانێت لە شەواندا بیکات کە سودێکی زۆری دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش.
راپۆرتێکی پزیشکی پێگەی "وێب ئێم دی"، پێشنیازی ژمارەیەک گۆڕانکاریی بچوک دەکات لە کاتەکانی شەودا. یەکێک لەو پێشنیازانە سەرقاڵبوونە بە چالاکی جۆراوجۆرەوە بۆ رەواندنەوەی بێزاری، چونکە بێزاری وا لە هەندێک کەس دەکات ئارەزووی خواردن بکەن.
خەوی باش یەکێکی دیکەیە لەو کردارانەی کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر دابەزاندنی کێش، بۆیە نابێت خەوی پێوست پشتگوێ بخرێت.
وەرزشکردن لە کاتەکانی سەرەتای شەودا یەکێکی دیکەیە لە چالاکییە گرنگەکانی شەو بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە یارمەتیدەرێکی باشیشە بۆ خەوێکی باشتر بۆ ئەو کەسانەی کێشەی خەویان هەیە.
خواردن لە کاتە درەنگەکانی شەودا و نزیک لە کاتەکانی خەوتن، دەبێتە هۆی کێش زیاد کردن، بۆیە پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن بە چەند کاتژمێرێک پێش خەوتن خواردن نەخورێت.
شۆرینی ددان دوای ژەمی ئێوارە یەکێکی دیکەیە لە رێگا کاریگەرەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە خواردن لە کاتە درەنگەکانی شەو، چونکە ئەگەر ددانەکانت پاك بێت رەنگە دووجار بیربکەیتەوە پێش خوارد لە کاتە درەنگەکانی شەودا.