باشترین فیلمەکان لەسەر جەنگی جیهانی دووەم
سبەی
ساڵانێکی زۆرە بەرهەمهێنانی فیلم لەسەر رووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم بەشێکی زۆری لە سینەماکانی جیهان داگیرکردووە، تا ئەمڕۆش ساڵانە فیلم لەسەر ئەو رووداوانە بەرهەم دێن. پێگەی ئیندپێندێنتی بەریتانی لیستی باشرین فیلمەکانی لەسەر رووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوکردوەتەوە.
رووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم بەتەواوی رووکاری جیهانیان گۆڕی، بەجۆرێک کە دوای جەنگەکە هەرگیز جیهان بەوشێوەی پێش جەنگەکە نەبوو. کە بەهۆیەوە دەیان ملیۆن هاوڵاتیی و سەرباز بوونە قوربانی، ئەوە جیا لە کارەسات و ماڵوێرانییەکانی دیکە کە بەسەر مرۆڤایەتیدا هات.
ئەو کەسانەی دوای جەنگەکە لەدایک بوون، ئەزموونی جەنگەکەیان نەبوو، بۆ گێڕانەوەی کارەساتەکانی جەنگەکە هەزاران فیلم بەرهەمهێنراون، کە بەشێکیان لە بیری هەوادارانی سینەمادا بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە. لەم راپۆرتەی پێگەی ئیندپێندنتی بەریتانیدا باشترین فیلمەکانی پەیوست بە رووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم پۆڵینکراوە.
لەم راپۆرتەدا 10 باشترین فیلم دەناسێنرێن.
دەیەم: The Thin Red Line (1998)
فیلمەکە لەلایەن تێرێنس مالیک دەرهێنانی بۆ کراوە. فیلمەکە لە رۆمانێکی جەیمس جۆنسەوە وەرگیراوە کە باس لە شەڕی گوادالکانال دەکات لە جەنگی جیهانی دووەم دەکات. فیلمەکە پاڵیوراو بووە بۆ حەوت خەڵاتی ئۆسکار.
نۆیەم: The Bridge on the River Kwai (1957)
فیلمەکە لەلایەن دەیڤد لین کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. فیلمەکە باس لە ئەفسەرێکی بەریتانی دەکات کە پردێک بە ژمارەیەک زیندانی دروست دەکات. فیلمەکە براوەی حەوت خەڵاتی ئۆسکارە.
هەشتەم: Rome, Open City (1945)
فیلمەکە لە دەرهێنانی رۆبێرتۆ رۆزیلینی ئیتاڵییە. فیلمەکە باس داگیرکاریی نازییەکان دەکات بۆ سەر ئیتاڵیا. سەرکردەیەکەی ئیتاڵی بەناوی جیورجیۆ مانفرێدی بەرەنگارییان دەبێتەوە. فیلمەکە بۆ یەک خەڵاتی ئۆسکار پاڵیوراوە.
حەوتەم: Das Boot (1981)
فیلمەکە لە دەرهێنانی ۆڵفگانگ پیتەرسنی ئەڵمانییە، باس لە سەربازانی دەریایی ئەڵمانی دەکات لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەم. فیلمەکە پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی شەش خەڵاتی ئۆسکار.
شەشەم: Grave of the Fireflies (1988)
فیلمێکی ئەنیمەیشنی ستۆدیۆی گیڵبییە و لەلایەن ئساو تاکاهاتا کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، باس لە کوڕێکی گەنج و خوشکە بچووکەکەی دەکات لە ژاپۆن، کە شەڕ دەکەن لەپێناو رزگار بوون لە کارەساتەکانی جەنگی جیهانی دووەم.
پێنجەم: Dunkirk (2017)
کریستۆفەر نۆلان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و باس لە سەربازێکی بەریتانی دەکات ئەرکی ناردنی نامەیەکی پێدەبەخشرێ لەبەرەکانی جەنگ لە جەنگی جیهانی دووەم. فیلمەکە براوەی سێ خەڵاتی ئۆسکارە.
چوارەم: Saving Private Ryan (1998)
فیلمەکە لەلایەن ستیڤن سپیێڵبێرگ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. فیلمەکە باس لە شەڕی نۆرماندی دەکات لە جەنگی جیهانی دووەم و ئەکتەری بەناوبانگ تۆم هانکس رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. فیلمەکە براوەی پێنج خەڵاتی ئۆسکارە.
سێیەم: Come and See (1985)
فیلمەکە لە دەرهێنانی ئێلیم کلیمۆڤی روسییە. فیلمەکە باس لە چیرۆکی گەنجێک دەکات دوای ئەوەی چەکێک دەدۆزێتەوە، دەچێتە ریزەکانی سۆڤییەتەوە دژی نازییەکان.
دووەم: Casablanca (1942)
فیلمەکە لە دەرهێنانی مایکڵ کورتێزە، باس لە چیرۆکێکی خۆشەویستی دەکات لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەم. فیلمەکە توانی سێ خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.
یەکەم: Schindler’s List (1993)
لیستەکەی شنایندلەر، یەکێکە لە سەرکەوتوترین فیلمەکان کە باس لە رووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم بکات. فیلمەکە لەلایەن ستیڤن سپیڵبێرگەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە باس لە چیرۆکی جووەکانی پۆڵەندا دەکات لەسەروبەندی جەنگی جیهانی دووەمدا.