مووچە
سبەی
وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، بۆ دابەشكردنی مووچە دەست بۆ "بارمتەی باج" دەبات، پسپۆڕان و ئابوریناسانیش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ كەمبوونەوەی نەختینەی دارایی عێراق و بە مەترسیداری ناودەبەن.
بەوتەی نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابوری، حكومەتی عێراق لە بڕیارێكی نوێدا، لەسەر بنەمای داوایەكی وەزیری دارایی عێراق و لە ڕۆژی 14-4-2025 داوای كردووە وەزیری دارایی سەرپشك بكرێت كە دەسەڵاتی هەبێت "پارەی بارمتەی باج" بۆ دابەشكردنی مووچە بەكاربهێنێت، كە بڕەكەی زیاترە لە سێ ترلیۆن و 45 ملیار و حەوت ملیۆن و 500 هەزار دینار، ئەوەش بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان و مانگەكانی دواتر.
ئەمانەی باج یاخود "بارمتەی باج" چییە؟
بەوتەی گوڵاڵە سدیق شارەزای ئابوری و بانك ئەمانەی باج لەلایەن تاك و كۆمپانیاكانی باجەوە دەدرێت، وەك:
- ئەو كەسانەی كە داهاتیان لە كار یان وەبەرهێنان هەیە
- كۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەكان
- خاوەن كار
- وەبەرهێنان و بیانی خاوەن داهاتی وڵات
بە شێوەیەكی گشتی، هەر كەسێك داهاتی باج وەردەگرێت پێویستە متمانەی باج بدات
"نابێت بكشێنرێتەوە بۆ پێدانی مووچە"
گوڵاڵە سدیق بۆ "سبەی" وتی:"ئەمانەتی باج نابێت بكشێنرێتەوە بۆ پێدانی مووچە چونكە متمانەی باج پارەی باجدەرەكانە و وەك گرەنتی هەڵگیراوە بۆ دڵنیابوون لە پێدانی باج لە داهاتوودا".
ئەو شارەزایەی ئابوری و بانك وتیشی:" كشاندنەوەی متمانەی باج بۆ پێدانی مووچە لەوانەیە ببێتە هۆی كێشەی دارایی لە داهاتوودا ئەگەر باجی راستەقینە بە شێوەیەكی گونجاو نەدرێت، باشترە ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی سەرچاوەكانی تر تەرخان كراوە بەكار بهێنرێت و دەستكاری ئەو ئەماناتە نەكرێت".
"ئەم باجە بە پارەی خاوەندارێتی باجدەران دادەنرێت، چونكە بەشێك لەو باجانە دەنوێنێت كە پێشتر داویانە یان لە سەرچاوەكانی داهات ڕاگیراون، ئەم پارانە وەك قەرزێك بۆ باجدەران هەڵگیراون، و دەتوانرێت بۆ پێدانی باجی داهاتوو یان گەڕاندنەوەیان بەكار بهێنرێن ئەگەر باجی پێویست نەبوو، لەم ڕوانگەیەوە، متمانەی باج پارەی باجدەرە نەك داهاتی ڕاستەوخۆی حكومەت". گوڵاڵە سدیق وای وت.
دەشڵێت "یاسا و ڕێنمایی باج هەیە كە ماوەیەكی دیاریكراو دیاری دەكات، بەزۆری پێنج ساڵ، بۆ ئەژماركردن و یەكلاكردنەوەی باج. لەم ماوەیەدا، متمانەی باج دەپارێزرێت بۆ دڵنیابوون لە پێدانی هەر باجێكی زیادە كە لەوانەیە لە ئەنجامی پشكنینی باج یان پێداچوونەوە بەدەست بێت".
"پاش بەسەرچوونی ئەم ماوەیە، دەتوانرێت ئەم باجە بگەڕێندرێتەوە ئەگەر باج نەدرێت. ئەم ماوەیە ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی باج دەدات پێداچوونەوە و پێداچوونەوە بە گەڕانەوەی باج بكەن بۆ دڵنیابوون لە دروستی و پابەندبوونی باجدەران بە یاساكانی باج". ئەو شارەزایەی ئابوری و بانك ئەمەشی وت.