بەریتانیا زانیارییەکانی شاردبۆوە؛ بۆمبە ئەتۆمییەکان چ کارەساتێکیان دروستکردووە؟

#بەریتانیا#ئەتۆمیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردۆتەوە: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، زانیارییەکی گرنگی تایبەت بە پیسبوونی ئاوی کەنداوی Loch Long بۆ ماوەی چەند ساڵێک شاردبۆوە، بەو پییەی بەهۆی کۆگای هەڵگرتنی چەکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، پشتگوێخستنی نوژەنکردنەوەی بەردەوام، ژینگەی کەنداوەکە پیسبووە.
Primary Asset

کەنداوی Loch Long

سبەی

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، زانیارییەکانی پیسبوونی ژینگەی کەنداوی -Loch Long -ی شاردبۆوە، کە بەهۆی کۆگای هەڵگرتنی بۆمبە ئەتۆمییەکانەوە دروستبووە.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردۆتەوە: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، زانیارییەکی گرنگی تایبەت بە پیسبوونی ئاوی کەنداوی Loch Long بۆ ماوەی چەند ساڵێک شاردبۆوە، بەو پییەی بەهۆی کۆگای هەڵگرتنی چەکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، پشتگوێخستنی نوژەنکردنەوەی بەردەوام، ژینگەی کەنداوەکە پیسبووە.

گاردیان بڵاویشیکردۆتەوە ئاوی بارگاوی بوو بە تیشک و مادەی ئەتۆمی، دزەی کردۆتە کەنداوی Loch Long کە لە شاری گلاسکۆوە نزیکە و کەوتۆتە رۆژهەڵاتی سکۆتلەنداوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکان، لە بنکەیەکی سەربازی بەریتانیا لە شارۆچکەی کولبۆرت، چەند کڵاوەیەکی ئەتۆمی کە تایبەتە بە چوار ژێر دەریایی کۆگا کراوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی ژینگەی سکۆتلەندا ئاشکرایکردووە، نیوەی پێداویستییەکانی هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی، تەمەنی بەکارهێنانی بەسەرچووە، کە بەهۆیەوە ئاوی بارگاوی بوو بە مادەی تریتۆم کە پێکهاتەیەکی بۆمبی ئەتۆمیە، بە بەردەوامی و بەدیاریکراوی لە ساڵی 2010ەوە دزەی کردۆتە کەنداوی Loch Long.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا و ئاژانسە سکۆتلەندییەکە، بۆ ماوەی چەند ساڵێک بە بیانوی ئاسایشی نەتەوەیی زانیارییەکانیان شاردبۆوە، بەڵام لەکۆتایدا زانیارییەکان دەست میدیاکانی سکۆتلەندا و بەریتانیا کەوت، لە نێویاندا رۆژنامەی گاردیان.

بەریتانیا لە دوای روسیا و ئەمەریکا و چین و فەرەنسا، خاوەن پێنجەم زۆرترین کڵاوەی ئەتۆمییە و ئەو وڵاتە 225 بۆمبی ئەتۆمی هەیە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی